riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كات

کوردستان 06:40 PM - 2019-05-14
.

.

به‌بۆنه‌ی 57 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ی مامۆستایان ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


‎به‌ڕێزان: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

‎به‌بۆنه‌ی ”٥٧”ه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم وه‌ك هه‌میشه‌ مامۆستایان پێشه‌نگی خه‌باتی زانست و په‌روه‌رده‌و فێركردن بن و یه‌كێتی مامۆستایانیش به‌رگریكاری مامۆستایان بێ.

له‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی خۆیدا، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستایانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست هه‌میشه‌ ڕێنیشانده‌ری ڕێگای ڕاستی خوێندكاران بوونه‌و پێشه‌نگ بوونه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی گیانی به‌ره‌نگاری و مقاوه‌مه‌ت له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆمانیش هه‌میشه‌ به‌شێك بوونه‌ له‌بنیاتنانه‌وه‌ی ڕۆحی نیشتمانپه‌روه‌ری و خاك و وڵات خۆشویستن، له‌ ساڵانی ڕابردووی پڕ قه‌یران و دواكه‌وتنی مووچه‌و شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان مامۆستایانی كوردستان سه‌ربه‌رزانه‌ نه‌یانهێشت پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌كوردستان دوابكه‌وێ و به‌رده‌وامیان دا به‌ پێگه‌یاندنی خوێندكاران و نه‌وه‌كانی داهاتووی وڵات.

بۆ ئێستا، ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر شانی هه‌موومان به‌گشتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كه‌باشترین خزمه‌تی مامۆستایان بكه‌ین وله‌ئاست داخوازییه‌كانیان ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بوه‌ستین و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنیان بده‌ین.

جارێكی تر پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌م.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket