په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان به متمانه به‌خـۆبوون
ئەدەب وهونەر 06:20 PM - 2019-05-14.
متمانه به‌خـۆبوون، گرنگـترین كلـیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان و گرنگترین سیمای كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌روون دروسـت و ره‌فـتاره هـاوسه‌نگ و هـێزه له ژیـانی مـرۆڤـدا. ئه‌مـه‌ش به خـشتی بنه‌مـای كۆمه‌ڵگـایه‌كی به‌ختـه‌وه‌ر دادنـه‌رێت، كه تـاك بـه‌ره‌و سه‌ركـه‌وتـنی ئاكـادیـمی و زانسـتی و كـۆمـه‌ڵایـه‌تی ده‌بـات، بـه‌ره‌و داهـێـنان و پێشكـه‌وتـن و گـۆڕانـكاری ده‌بـات.
متمانه به‌خـۆبـوون فـاكته‌رێـكی گـرنـگه لـه فـاكـته‌ره‌كـانی كه‌سـایه‌تی و ژیـانی مـرۆڤـدا.
متمانه به‌خۆبوون، نهێنی هێزی داهێنه‌ر و دروستكه‌ر و به‌دیهێنانی هیوا و ئامانجه‌كانی مرۆڤـن، كه به گه‌شاوه‌بوونێكی زیاتر و به پێشكه‌وتن كۆتاییان دێت. متمانه به‌خۆبوون هـاوكاری پێشڕه‌ویی بێ وه‌سـتان و كـۆڵنـه‌دانی مـرۆڤه له رێـڕه‌وی ئامانجه‌كـانیـدا.گـه‌رداهێنه‌ران و زاناكان و شۆڕشگـێڕان و سیاسه‌تمه‌داران و نـووسه‌ران و هونه‌رمه‌نـدان، بـڕوا و متمان به‌خـۆبوونیـان نه‌بـوایه، نـاویان لـه مـێژوودا بـه نه‌مـری نه‌ده‌مـانـه‌وه.
متمانه به‌خـۆبوون، بریتییه له توانـای مـرۆڤ له پشت به‌ستن به‌و توانـا و شـاره‌زایی و ئه‌و به‌هـرانه‌ی كه هه‌یـه‌تی.. ئـه‌م متمانه به‌خـۆبوونه‌ش، له كه‌سێكه‌وه بـۆ كه‌سـێكی تر جیاوازی هه‌یه. هه‌نـدێ كه‌س زۆر متمانه‌یان به خۆیـان هه‌یه، كه‌سانـێكی تـر هـه‌ن، كه متمانه به‌خۆبوونیـان لاوازه. ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه و بۆ ئه‌و بارودۆخـانه و ئه‌و هه‌ڵوێستانه ده‌گه‌ڕێته كه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و پێیانـدا تێپه‌ڕیون.. له كۆتـاییدا ده‌گه‌ڕێتـه‌وه، بـۆ شـێوازی دروسـتی یا نـادروسـتی پـه‌روه‌رده‌كـردنیـان لـه منـداڵـیدا.
متمانه به‌خۆنـه‌بوون به‌ربه‌ستێكی سه‌خـته له رێی سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانی و داهـاتوودا.
كه‌سسێك كه گه‌شبـین بێت و متمـانه‌ی به هـێز و به توانـای ده‌روونی هـه‌بێت، هه‌رگـیز له به‌رامبه‌ر كێشه‌كـانـدا، كۆڵنـادات و سه‌ری بـۆیـان نـه‌وی نـاكـات.. ئه‌سـته‌م و نـابێش لـه فه‌رهـه‌نگی كه‌سـانی به توانـا و متمانه به‌خـۆبـووانـدا بـوونیـان نییه.
متمانه به‌خـۆبـوونیش، كارێكی ئاسان نییه، كه له شـه‌و و رۆژێكـدا بێـته‌دی.. كه‌سێكی به‌زیـو و وره رووخـاو، پێـویستیی بـه هه‌وڵـدانـێكی زۆره تـا متمانه‌ی بـۆ بگـه‌ڕێته‌وه.
كه‌سێكی لاواز و ره‌شبین و متمانه به‌خۆنه‌بوو و به تواناكانی خۆی، له جیهانی ئه‌مڕۆدا جێی نابێته‌وه.. بۆیه پێویسته هه‌ر له منـداڵییه‌وه، منـداڵه‌كـانمان به متمانه به‌خـۆبوون و متمانه به تواناكـانی خۆیـان په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین، تا له ئه‌مڕۆ و داهـاتوودا، ده‌ربـه‌رن و ببنه كه‌سایه‌تیی به‌هـێز، پشت به تواناكانی خۆیان ببه‌ستن و سه‌ركه‌وتـووبن له ژانیاندا.
زانایـانی ده‌روونی و پـه‌روه‌رده‌یی وا ده‌بیـنن، كـه كلـیلی كه‌سایـه‌تیی دروسـت و رێگـای دڵنیایی به‌ره‌و سه‌رركـه‌وتن له ژیـانی ئاكـادیمی و زانستـیدا، له متمانه به‌خـۆبوون و له تواناكانی خود دایه. له گه‌لێ له توێـژینه‌وه‌كان و له تێبینییه‌كانی زانایـانی ده‌روونناسیدا، گرنگترینهۆكاری دابه‌زینیی ئاستی خوێندنی قوتابیان به‌وه ده‌زانن، كه ئـاستی چه‌مكی خۆدنه‌ناسی و متمانه به خۆنـه‌بوون و به تواناكانی خۆیان، له پشته‌وه‌ی گه‌لێ له كـێشه ده‌روونی و ره‌وشـتی و ره‌فـتارییه‌كـانی منـداڵان و گـه‌وره‌كـانه‌وه‌ن.
ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه، ئایـه متمانه به‌خـۆنـه‌بوون، سروشتییه و له دایكـبوونه‌وه به ره‌مه‌كی له‌گه‌ڵ منداڵاندا هـاتووه؟ یا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی نـادروست و سه‌قه‌تی ئه‌م منـداڵانه له لایه‌ن دایكان و باوكانیانه‌وه، كه به‌م ئه‌نجام و به‌م رۆژه‌یان گه‌یاندوون؟
زانایـانی ده‌روونناسی منداڵان، ئه‌و راستییه‌یـان بۆ ساغـكـردووینه‌تـه‌وه، كه منـداڵان به ره‌مه‌كی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هـا وشكۆدارییان هه‌یه.. پێویسته دایكان و باوكان و مامۆستاكان و په‌روه‌رده‌ییـه‌كان، لـه ماڵـه‌وه بێـت یا له قـوتـابخانـه‌دا بێـت، گرنگـیی ئـه‌م هه‌سـته بقـۆزنـه‌وه و گه‌شـه‌ی پێ بـده‌ن.. به بـڕوا و متمانه به‌خـۆبـوون و رێـزگـرتن له خـود پـه‌روه‌رده‌یـان بكه‌ن.. هـه‌میشه پاڵـپشت و هـانـده‌ریان بـن، بـۆ ئـه‌وه‌ی متمـانه بـه به‌خۆیان بكه‌نو پشت به تواناكانی خۆیان ببه‌ستن. ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی ئه‌رێنیی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه منـداڵان كـاری بـاش ئه‌نجـام بـده‌ن و له كـاری ناپه‌سه‌نـد دووربكه‌ونه‌وه.
تابه‌تمه‌ندییه‌كانی منداڵی متمانه به‌خـۆ:
منداڵی متمانه به‌خۆ، شانازی به خۆی و به كاره باشه ئه‌نجام دراوه‌كانی ده‌كات، خـاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هـێزه، خۆشی و شادی له‌سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رده‌گرێت، ره‌فتار جـوانه و به باشی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ده‌كات، به متمانه‌شه‌وه بڕیار ده‌دات و بڕوا و متمـانه‌ی بـه تـوانـاكـانی خـۆی هـه‌یـه، كه‌سـێكی هـیواخـواز و گـه‌شـبـینه. ده‌تـوانێـت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگـرێت. به‌رگه‌ی شكستییه‌كـانی ده‌گرێت و وره بـه‌رزه و كۆڵـنادات و توانای راستكـردنه‌وه‌ی هه‌له‌كانی هه‌یه و په‌نـد و وانه‌شـیان لێ وه‌رده‌گرێـت. ئـازایـه‌تی ئه‌ده‌بیی هه‌یه و به خۆیـدا راده‌بینێت و به ئاسایی گوزارشت له هه‌ست و له نـاخی خۆی و له‌و بیرۆكانه ده‌كات كه له ئه‌نـدێشه‌ی دان.. توانـای كارتێكردنی له كه‌سانی تر هـه‌یه.
داهـێنه‌ر و نوێخواز و هیواخوازه،شه‌رم ناكات و كۆمه‌ڵاتییه و تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی ده‌بێت. رووحی گونجـان و پێكه‌وه هه‌ڵكـردنی هـه‌یه. سه‌ركـێش و چـاونه‌تـرسه و دوودڵ نیـیه.
لـه‌م چه‌نـد خاڵـه‌دا، بـه كـورتی بـاس لـه چه‌نـد خه‌سـڵه‌تـێك لـه خه‌سـڵه‌تـه دیـارییه‌كـانی مـنداڵی متمـانه به‌خـۆ و خۆنـاس ده‌كـه‌یـن:
1- شانـازی به كـاره ئه‌نجـام دراوه‌كانییه‌وه ده‌كات، بۆ نموونه، ده‌ڵێ (بـڕواننه ئه‌م وێنه جـوانه.. ئه‌مـه مه‌ن كـێشاومه و وا جـوان بۆیـه‌م كـردووه)
2- خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تی، ده‌ڵێ ( بێ یارمه‌تی به ته‌نیا خۆم ئه‌ركه‌كانم ته‌واوكرد)
3- به‌رپـرسیارێتی هـه‌ڵـده‌گـرێت، ده‌ڵێ ( ئـه‌م كـاره لـه جیـاتی تـۆ ده‌كـه‌م)
4- به‌رگه‌ی شكستی ده‌گرێت، ده‌ڵێ (ئه‌م پرسیاره بیركارییه زۆر گرانه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م جـێبه‌جـێی بكه‌م)
5- به په‌رۆشه‌وه شـاره‌زایی تـازه وه‌رده‌گـرێت، ده‌ڵێ (مامۆسـتا كوردی پێی وتین به‌یانی فـێری بابـه‌تێ جـۆره‌كـانی فـرمـان ده‌بـین)
6- كارتێكردنی له‌كه‌سانی تـر هـه‌یه، ده‌ڵێ (رێگـام بـده‌رێ با فـێری ئه‌م یـارییه‌ت بكـه‌م كه مـن فـێری بـووم)
7- تاوتێكردنی كه‌سانی تریشی به سه‌ره‌وه‌یه، ده‌ڵێ (من چـێژێكی زۆر له خوێندنـه‌وه‌ی هـۆنراوه‌كـان و چـیرۆكه‌كـانی ـ له‌تیـف هه‌ڵمـه‌ت ـ بـۆ منـداڵان وه‌رده‌گـرم و به دڵـمن)
8 - ده‌توانێت گوزارشت له ره‌هه‌ندێكی فراونتر و له هه‌ڵچوونه‌كانی ناخی ده‌روونی بكات ، ده‌ڵێ (به گه‌ڕانـه‌وه‌ی باوكـم له گه‌شته‌كـانی هه‌سـت به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كـه‌م.. كه له ماڵـیش نه‌بێت شـوێنه‌كـه‌ی دیـاره و هه‌سـت بـه خه‌مبـاری ده‌كـه‌م)
9 - كـراوه‌یه و كۆمـه‌ڵایه‌تییه و رووحی پیـاوه‌تی و یارمه‌تیـدان و چاكه‌خـوازیی تێـدایه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی منـداڵی متمانه به‌خـۆنـه‌بوو:
ئه‌و منـداڵه‌ی متمانه‌ی به‌خـۆی نه‌بێت، واهه‌ست ده‌كـات كه‌سـانی تر به هه‌نـدی نازانن ورێـزی لێناگـرن، هۆكاره‌كانی شكستییه‌كان و هه‌ڵه‌كـانی ده‌خـاته ئه‌ستۆی كه‌سـانێكی تر، شه‌رم ده‌كات و ده‌ترسێت و گۆشه‌گیره و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، ره‌شبین و بێزاره، وا هه‌ست ده‌كات كه توانای ئه‌نجامدانی نییه.. هه‌میشه دوودڵه و به گومانه و خـاوه‌نی بڕیـار نییه.
ئه‌مانه هه‌ندێكـن له خه‌سـڵه‌ته نه‌رێنییه‌كانی منـداڵی متمانه به‌خـۆنـه‌بوو و خـۆنـه‌نـاس:
1- له‌و هه‌ڵوێستانه خۆی به دوور ده‌گرێت، كه ده‌بنه هۆی دڵـه‌ڕاوكێ بۆی، بۆ نموونه ده‌ڵێ (ئه‌مـڕۆ ناچـم بـۆ قـوتـابخـانه، تاقـیكـردنه‌وه‌یـه‌كی گـرانمان هـه‌یه)
2- خۆی به كه‌م ده‌زانێت و له بایه‌خی تواناكانی خـۆشی كه‌م ده‌كـاته‌وه، ده‌ڵێ (وێنه‌كانی مـن جـوانین و كه‌س سه‌یـریـان نـاكـات)
3- وا هه‌ست ده‌كات، كه كه‌س به هه‌نـدی نازانێت و خۆشـیان ناوێت، ده‌ڵێ (هـاوڕێكـانم منـیان خۆشـناوێـت، بـاوكـیشم رقـی لـێمه)
4- شكستییه‌كانی ده‌خاته ئه‌ستۆی كه‌سانێكی تر، ده‌ڵێ (له تاقیكردنه‌وه‌كه‌داده‌رنه‌چووم، چونكـه مامۆستاكه‌مـان بـه بـاشی تێی نه‌گـه‌یـانـدم)
5- كـاره دزێوه‌كـانی به كه‌سـانی تـره‌وه ده‌به‌ستـێت و پاكـانه بـۆ خـۆی ده‌كـات و پاسـاو ده‌هـێنێته‌وه، ده‌ڵێ ( هـاوڕێكه‌م فـێری ئه‌وه‌ی كردم كه له تاقیكردنه‌وه‌كانـدا گزی بكه‌م)
6- بـه ئاسانی ده‌شـه‌ڵـه‌ژێ و گومان ده‌خاته سه‌ر خۆی (مـن ئـه‌م تـۆپـه‌منـه‌دڕانـدووه)
7- به لاوازی گوزارشت له كاردانه‌وه‌كانی ده‌كـات، ده‌ڵێ (گـرنگی بـه‌وه ناده‌م گه‌ر باوكـم بگـه‌ڕێته‌وه یا بـڕوات)
8 - هه‌سـت به‌بێ تـوانـایی و بـێ ده‌سـه‌ڵاتـیی خـۆئ ده‌كـات، ده‌ڵێ (مـن ناتـوانـم وه‌ڵامـی ئـه‌م پـرسـیاره بـده‌مـه‌وه)
9 - گۆشه‌گیره و شه‌رم ده‌كات و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه و تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی نابێت و ئازایه‌تیی ئه‌ده‌بیی نییه، ره‌شبینه و هیواخواز نییه، چونكه متمانه‌ی به خۆی و به تواناكانی نییه.
چۆن متمانه به‌خـۆبـوون له منداڵه‌كـانتانـدا ده‌چـێنن؟
زانایانی په‌روه‌رده و ده‌روونناسیی منداڵان بۆ چاندنی متمانه به‌خۆبوون له منداڵاندا، بۆ په‌روه‌رده‌كردنییان به شێوازێكیراست و دروسـت، كۆمه‌ڵـێك رێنمـایی و ئامۆژگارییان دیاری كـردوون، تا دایكان و باوكان و مامۆستاكان سوودیان لێوه‌ربگـرن و په‌یـڕه‌وییان بكه‌ن، یارمه‌تیی منداڵه‌كانیان و قوتابییه‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌بنه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه بـڕوا و متمانه به خۆیـان بكه‌ن و پشت به تواناكـانی خۆیـان ببه‌ستن.. تا بشـتوانن به‌شـێكی زۆری گرفـت و كێشه‌كانیان، خۆیـان چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و سه‌ركـه‌وتووبن له ژیانیانـدا.
به كـورتی تیـشك ده‌خـه‌ینه سـه‌ر ئـه‌و رێنمـایی و ئـامـۆژگـارییـه گـرنگـانه:
1 - له‌به‌رچـاوگرتنی چه‌مكی جیـاوازی له نێـوان منـداڵانـدا: پێویسته دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان، له راستیی جیاوازی تاك له نێوان منداڵاندا بـزانن و پشتگوێی نه‌خه‌ن، كه هه‌ر منـداڵێك كه‌سایه‌تیی و توانای خۆی هه‌یه.. بۆیه نابێت منداڵه‌كانتان له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا به‌راورد بكه‌ن، تاهه‌ست به خۆبه‌كه‌مزانین نه‌كه‌ن.. هه‌رده‌م هـانیان بده‌ن كه ئاستی كار و ره‌فـتاره‌كانی خۆیان له نێوان ئێستا و پێشتردا به‌راورد بكه‌ن.. تا جـیوازیی راده‌ی پێشكـه‌وتنی خۆیـان بـزانـن.
(د. سـبوك) ده‌ڵێـت:"منـداڵ رقـی لـه‌وه ده‌بێـته‌وه، لـه هه‌مـان ئاسـتـدا له‌گـه‌ڵ منـداڵـێكی تـردا دابنـرێت، چونـكه به‌راوردكـردن ده‌یخـاتـه ملمـلانێـیه‌كی پـڕ لـه دڵـڕاوكی، زۆریـش هه‌سـتیاری ده‌كـات"
2 - گوێ له قسه‌كـانی منـداڵه‌كـانتان بگـرن: پێویسته دایكان و باوكان و مامۆستاكـان، به جـوانی تا كۆتایی گوێ له قسه‌كانی منداڵه‌كانیان و قوتابییه‌كانیان بگرن و قسه‌كـانیان پێ مه‌بـڕن.. بواریـان بده‌نێ با به ئه‌وپه‌ڕی ئـازادییه‌وه گـوزارشتله نـاخی خۆیـان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی كه‌له ئه‌ندێشه‌یاندایه ده‌ریـان ببڕن.. دوایی به هـێمنی پێكه‌وه تاوتـوێی قسه‌كـانی بكه‌ن. شێوازی فـرمان و نه و وانییه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌كارمه‌هێنن، قسه جوانه‌كانیان به‌رز بنرخـێنن، هه‌ڵه‌كـانیشیان به شێوازێكی جـوان و قه‌نـاعه‌تپێكردن راستـیان بكـه‌نه‌وه.
3 - به‌شداریكردنی منداڵه‌كـانتان له هه‌نـدێ له بڕیاره‌كـانتان: هه‌وڵبـده‌ن لـه منداڵه‌كـانتان نزیك ببنه‌وه‌و هاوڕێتیان به ده‌ستبهێنن وپه‌یـوندیتان به‌هێزبێت. ده‌ربـاره‌ی هه‌نـدێ له كێشه‌كان و بڕیاره‌كـانتان پرسیان پێبكه‌ن و رایـان وه‌ربگـرن.. تا هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه پشتگـوێ و پاراوێز نه‌خـراون و پێگه و سه‌نگی خۆیـانیان له نێو خێزانه‌كـانیانـدا هـه‌یه. به‌مـه‌ش متمانه‌یـه‌كی زیاتـریان به خـۆیان ده‌بێـت.
4 - هـه‌میشه هـانیان بـده‌ن و ستاییشیان بكه‌ن: هـاندان پاڵنه‌رێكی به‌هـێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانتان درێژه به كاره‌كانیان بـده‌ن و هه‌وڵی داهێنان بده‌ن.. هه‌رده‌م پێیان بڵێن ئێوه ده‌تـوانن ئه‌م كـاره یا ئه‌مكـارانه ئه‌نجـام بـده‌ن.. سـتایشی كـاره جوانه‌كانیان بكه‌ن و به‌رووخۆشییه‌وه، ئافـه‌رین وده‌ستخـۆشییان لێبكـه‌ن.. پێخـۆشیی خـۆتـان بۆیـان ده‌ربـڕن، ته‌نانه‌ت گه‌ر به زه‌رده‌خـه‌نه‌یه‌كی ناسكی سه‌ر لـێوه‌كانیشـتان بێت.. بـه‌ڵام زیـاده‌ڕۆییـش له سـتاییش و پێ هـه‌ڵـدانیـان مه‌كـه‌ن.. تـا لـه خـۆییـان بـایی نـه‌بن.
5- به ره‌خـنه و وشه‌ی ناشایسته منداڵه‌كـانتان سووك مه‌كه‌ن و مه‌یـان ڕووخـێنن: زۆر له دایكـان و باوكـان و مامۆستاكان به ره‌خـنه‌ی نابـه‌جێ و به وشـه‌ی زه‌ق و ناشـیرین، هه‌ستی منـداڵه‌كـانیان یا قوتابییه‌كـانیان بریندار ده‌كه‌ن، وه‌كوو: هه‌ی گه‌مـژه، ترسنۆك، بێ ده‌سه‌ڵات، گه‌لحـۆ، ناله‌بـار، ته‌مـه‌ڵ، هیچوپـووچ،...هـتد.ئـه‌م قسـانه كارتێكـردنێكی ده‌روونی خـراپیان له‌سه‌ر منـداڵان ده‌بێت و خۆی له‌به‌رچـاو ده‌كه‌وێت، ئـه‌و هه‌سـته‌ی لا دروسـت ده‌بێت، كه ئـه‌م ئه‌و كه‌سـه نییه كه له خـۆی تێگه‌یشـتووه. ئه‌مـه‌ش هۆكـارێكه بـۆ ئـه‌وه‌ی كه‌سـایه‌تییه‌كی لاواز و متمانه به‌خـۆنـه‌بـووی لێبـێته كـایه‌وه. متمانـه‌شی بـه كه‌سانی ده‌وروبـه‌ریشی نامێنـێت.. ئه‌و قـسه ناخۆشانه‌شی له‌بیرناچنه‌وه.. وه‌كوو ده‌ڵێن: برینی خه‌نجـه‌ر ساڕێـژ ده‌بێت و نامێنێت، به‌ڵام بـرینی قـسه‌ی ناخـۆش ساڕێـژ نـابێت.
6 - نموونه‌یـه‌كی باشـبن بـۆ منـداڵه‌كـانتان و قـوتابییه‌كـانتان: پێویسـته ئێـوه‌ی دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان، هـه‌رده‌م له ره‌فـتار و له هه‌ڵسوكه‌وته‌كـانتانـدا، متـمانـه به‌خـۆو راستگـۆبن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رتانـدا، ببن به نموونه و پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كـانتان و بۆ قوتابییه‌كانتان.. منداڵه‌كانتان چۆن بڕوا و متمانه به قسه‌كانتان بكه‌ن، كه پێیان ده‌ڵێن جگه‌ره‌كـێشان زیـانێكی زۆری بـۆ ته‌نـدروستیی مـرۆڤ هـه‌یه.. كه‌چـی له‌بـه‌ر چـاویانـدا جگه‌ره ده‌كێشـن.. منـداڵه‌كـانتان به راستان نـازانن و چـیتر بـڕوا به قسه‌كـانتان ناكـه‌ن.
7 - هانی گه‌شه‌كـردنی به‌هـره و ئاره‌زووه‌كـانی منـداڵه‌كانتان بـده‌ن: پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن.. گه‌ر به‌هـره‌یان له وێنه‌كێشانـدا هـه‌یه، بۆیه و پـه‌ڕاوی وێنه‌كێشان بخـه‌نه به‌رده‌ستیان.. گه‌ر هـۆگـری خوێنـدنه‌وه‌ن، په‌رتووك و گۆڤـاری ئاسانیان بۆیـان بكـڕن.
چونـكه منـداڵان گه‌ر هانبـدرێن، حـه‌زی ده‌رخستـنی به‌هـره و توانـاكـانیـان هـه‌یه.
8 - خوێنـدنه‌وه هۆكارێكی گرنگـه بۆ متمانه به‌خۆبوون: خوێندنه‌وه ئاستی روشنبیری و زانیاری و زانستیی منداڵان به‌رز ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌یه چیرۆكێكی به‌سوود بخوێننه‌وه، كه پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه منداڵـێكی سه‌ركێشی متمانه به‌خـۆ بێت و سه‌رسامی رۆڵه‌كه‌ی ببن.
9 - بـه‌ری ئـازادی له منداڵه‌كـانتـان و له قـوتابییه‌كـانتـان مه‌گـرن: له‌و شـت و بابه‌تـانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به خۆیانه‌وه هـه‌ن.. سه‌رپشكیان بكه‌ن با خۆیان بڕیار بده‌ن.. بۆ نموونه با خۆیـان ره‌نگه‌كـانی جلوبه‌رگـه‌كـانیان دیـاری بكـه‌ن.
10 - تونـدوتیژ و ڕه‌ق مه‌به‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كـانتان و قوتابییه‌كـانتان: چونكه تونـدوتیـژی چاوسووركردنه‌وه هـۆكـارێكی سه‌ركییه بـۆ له‌ناوبـردنی متمـانه به‌خـۆبـوونی منـداڵان و بـۆ لاوازكـردنی كه‌سـایه‌تییان، هـه‌رده‌م شـێـوازی نـه‌رم و نیـانی و هـانـدان و رێـزگـرتن باشتـر و كاریگه‌رتـرن له تـووڕه‌یی و تـونـدوتیـژی.
11- زیاده‌ڕۆیی له چاودێریكردنی منـداڵه‌كانتان مه‌كه‌ن: هه‌ندێ له دایكان و باوكان زیاد له پێویست ده‌تـرسن و له راده‌بـه‌ده‌ر به‌دوای منـداڵه‌كـانیانه‌وه‌ن.. له نـزیك و دووره‌وه‌له‌ژێـر چـاودێریو ئاگـادارییاندان، ناتـوانن به‌بێ پـرسی ئه‌وانیش هیچ بڕیارێك بده‌ن.
ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری نه‌رێنییه بـۆ لاوازبوونی متمانه به‌خـۆبوون و بۆ كه‌سایه‌تییان.
12- منـداڵه‌كـانتان فـێری وه‌رزش و مه‌لـه‌وانی بكـه‌ن: كـه هـه‌ردووكـیان دوو فـاكـته‌ری گـه‌وره‌ن له چانـدنی متمانه به‌خـۆبـوون و رێـزگـرتن.. حه‌زیشیان له چ یـارییه‌كه با ئـه‌و یارییه بكه‌ن، به تایبه‌تیش یاریی به كۆمه‌ڵ.. هه‌شیانه توانا و ئاره‌زووینواندنیان هه‌یه رێییان لێ مه‌گـرن باله تیپی شـانۆی قوتابخانه‌كـانیاندا به شـداری بكـه‌ن.. هه‌مـوو ئـه‌م یارییانه متمان به‌خۆبوونێكی زیاتر به منداڵانی به‌هـره‌مه‌نـد و ئاره‌زوومه‌نـد ده‌به‌خشن.
ناشبـێت خۆتـان لێیان هـه‌ڵـبقـورتێـنن، تا پێویست به‌مه نه‌كـات.
13- هـانی منداڵه‌كـانتان بـده‌ن هـاوڕێی دڵسۆزی تازه بگرن: هاوڕێتی و په‌یوه‌ندیكردنی منداڵه‌كـانتان له‌گـه‌ڵ منـداڵانی هـاوتـه‌مه‌نی خۆیانـدا، له گـۆشـه‌گیری و شـه‌رم رزگـاریان ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ه منـداڵانی كۆمـه‌ڵایه‌تی.. متمانه‌شـیان به خۆیـان زیاتر ده‌بێـت.
14- هه‌نـدێ ئـه‌رك و به‌رپـرسـیارێتی به منداڵه‌كـانتـان و به قـوتابییه‌كـانتـان بسپـێرن: پێویسته دایكـان و باوكـان لـه ماڵـه‌وه، هـه‌نـدێ كـاری ساكـار و پـرس بـه منـداڵه‌كـانیان بسپـێرن، وه‌كوو: ئـاودانی رووكه‌كـانی باخچه‌كانتانیا رووه‌كه‌كـانی ناو گوڵـدانه‌كـانتـان، دانـانی قـاپ و پـه‌رداخ و كه‌وچـك و چه‌تـاڵ له‌سه‌ر خـوانی نانخـواردنتـان، سـڕینـه‌وه‌ی سه‌ر مێزه‌كانتان، هه‌ڵگرتنی پیاڵه به تاڵه‌كـانتان،هـتد. له قوتابخانه‌كانیشدا گـه‌لی بـوار هـه‌ن، كه مامۆستاكان ده‌توانن چه‌نـدین به‌رپرسیارێتی به قوتابییه‌كانیان بسپێرن، وه‌كوو هه‌ر رۆژی قـوتابییه‌ك بكه‌ن به چاودێری پۆله‌كه‌یان، به كۆمه‌ڵ ده‌ركردنی په‌خـشنامه‌ی سه‌ر دیوار، دانانی به‌رنامه‌ی گه‌شتی قوتابخانه. رازاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كـانیان به بۆنه‌ی رۆژی ئـاڵای كوردسـتانه‌وه، ...هتد. هه‌مـوو ئـه‌م كـارانه، ئـه‌و هه‌سـته ئـه‌رێنـییه له لای منـداڵان دروست ده‌كـه‌ن، كه دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـانیان خۆشـیان ده‌وێـن و بـه پێگه‌یـان خۆیـان هـه‌یه و متمانه‌یـان به متمـانه بوونیـان و به توانـاكـانیـان هـه‌یه.
15 - وا مه‌كـه‌ن له هه‌مـوو كـار و بڕیـارێكـدا منداڵه‌كـانتانپشـت به ئێـوه ببه‌سـتن: ئـه‌و كارانه‌ی كه له توانایانـدان كه بیان كه‌ن، سه‌رپشكیان بكه‌ن با خۆیان بڕیـاربده‌ن.. به‌ڵام پـرسێكی ئـه‌رێنـییه،گـه‌ر پـرس به ئێوه‌ی دایكـان و باوكـان و مامۆسـتاكـانیان بكـه‌ن و رای ئێـوه بـزانن و سـوود له تێبـینی و رێنماییه‌كـانتان وه‌ربگـرن.
16- وه‌ڵامی هه‌مـوو پرسیاره‌كـانی منداڵه‌كانتان و قوتابییه‌كانتان بده‌نه‌وه: منـداڵان بـه‌وه ناسراون كه زۆر ده‌پرسن ده‌رباره‌ی ئه‌و شـتانه‌ی لایان روون نیین و نایانزانن، هه‌نـدێ جـار پـرسیاری سه‌یـریش ده‌كـه‌ن، كه بـه لای هه‌نـدێكمـانه‌وه بـه پـرسیاری بێ مانـایان ده‌زانین.. به‌ڵام پێویسته به راستی و دروستی بێ خۆدزینه‌وه یا پێچ و په‌نـادان، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانیان بده‌ینه‌وه.. گه‌ر نه‌مانزانین مۆڵـه‌تیان لێوه‌ربگرن تا ده‌یانزانن و وه‌ڵامیراستیان ده‌ده‌ینه‌وه. پشتگوی خستنی پرسیاره‌كانیان متمانه‌یان پێمان نامێنێت.
17- فـێریان بكه‌ن كه رووبه‌ڕووی شكستییه‌كانیان ببنه‌وه: تێ‌یان بگه‌یـه‌نـن له ژیـانـدا سه‌ركه‌وتن و شكستی هـه‌یه.. به‌ڵام پێویسته به‌سه‌ر شكستییه‌كانـدا زاڵ‌بن و كۆڵنه‌ده‌ن،
له رێی متمانه به‌خۆبوون و تێكۆشانـدا، شتێك نییه كه ناوی ئه‌سته‌م بێت و نه‌یاته‌دی.
ده‌تـوانن ئه‌و جۆره چیرۆكانه‌یان بۆ بخـوێننه‌وه كه متمانه به‌خـۆبـوونیان پێـده‌به‌خـشن.
18- خۆشـه‌ویستیی خۆتـان بۆ منداڵه‌كـانتان ده‌رببڕن: زۆر گرنگه كه رووبه‌ڕوو پێیان بڵـێن ئێمه ئێوه‌مـان زۆر خۆشـده‌وێت. باوه‌شـیان لێبده‌ن و ماچـیان بكه‌ن و ده‌سـت به سه‌ریـانـدا بهـێنن.. به گوڵه‌كه‌م و دڵه‌كه‌م ناویان به‌رن.. به‌مه‌ش متمـانه به‌خۆبـوونێكی زیـاتریـان پێـده‌به‌خـشن.
19- له منداڵه‌كانتان بگه‌ڕێن با ئۆخـه‌ی له منـداڵیی خۆیـان بكـه‌ن: پێویسـته ئـه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ن كه منداڵه‌كان منداڵـن، به چـاوی گه‌وره‌وه‌كـانه‌وه لێـیان مـه‌ڕوانـن.. جیهانی پاكی منـداڵییان لێ تێك مه‌ده‌ن.. با یاری بكه‌ن.. پێكه‌نن.. هه‌ڵبه‌زنه‌وه.. راكان.. زاق زورق بكه‌ن.. هه‌موو ئه‌مانه له خه‌سڵه‌تـه سروشتی و ئاساییه‌كـانی قـۆناغی منداڵـین.. ئـه‌وان خـاوه‌نی جیهانی سه‌یـر و سه‌مه‌ره‌ی خۆیـانن.. جیهانێكی وه‌نه‌وشه‌یی پـڕ له هـیوا و له خه‌ونی شیرین له نیازی پاك.. جیهانێكی پـڕاوپـڕ له پاكی و له جوانی و له بێ تـاوانی.
دایكـان و باوكـانی دلـۆڤـان، مامۆسـتا دڵسۆزه‌كـان: ئێـوه لـه هه‌مـوو كه‌سـێك زیـاتر له منداڵه‌كـانتان و قوتابییه‌كـانتانه‌وه نزیكن .. له هه‌موو كه‌سێك باشتر ده‌یـان نـاسن..هه‌ر ئێوه ده‌توانن باشترین شێوازی په‌روه‌رده‌یی وباشترین رێگای سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كانتان دیـاری بكـه‌ن.. ئێـوه ده‌تـوانن بـڕوا و متمـانه به‌خـۆبـوونێكی زیاتـریان پـێ ببه‌خـشن و زیاتر تواناكـانیان و وره‌یـان به‌رزبكه‌نه‌وه.. پشكی گه‌وره‌ی شانـازی شایه‌نی ئێوه‌یه.
گـه‌لی كوردمان له ئه‌مـڕۆدا، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیی به‌وه هـه‌یه كه نه‌وه‌یه‌كی پـه‌روه‌رده دروستی متمانه به‌خـۆ پێ بگـه‌یـه‌نین.. چونكـه به شـان و بـازووی منـداڵانی ئه‌مڕۆمـان داهـاتـوویـه‌كی گـه‌شـتر و شـایسته‌تـر بـۆ كـورد و كوردسـتان دێنـه‌دی.. ئـه‌و داهاتووه خوازراوه‌ش ته‌نها له رێی چاندنی متمانه به‌خوبوون له منداڵه‌كانی ئه‌مڕۆماندا دێتـه‌دی.. چـونكـه متمـانه به‌خـۆبـوون گـرنگـترین بنه‌مـای هـێز و سه‌ركـه‌وتنـه.
له (نـاپلـیۆن) یان پـرسی، تـۆ چـۆن متمـانه به‌خـۆبـوون ده‌خـه‌یتـه دڵی سه‌ربـازه‌كـانت و وره‌یـان بـه‌رز ده‌كه‌یته‌وه؟ ناپلـیۆن بـه‌م شـێوازه وه‌ڵامـی ئه‌و پرسیاره‌ی دانـه‌وه، وتی:
" ئـه‌وه‌ی وتی نـاتـوانـم.. پێـیم وت هـه‌وڵ بـده. ئـه‌وه‌ی وتی نـازانم.. پێـیم وت فـێربه. ئـه‌وه‌ی وتی ئه‌سـته‌مـه.. پێـیم وت تـاقـیكه‌ره‌وه"
دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان: بـۆ ئـه‌وه‌ی كـه بـزانـن كه هـانـدان و چانـدنی متمـانه به‌خۆبـوون له منداڵانـدا،له لایـه‌ن ئێوه‌وه‌ی دڵسۆزه‌وه، چه‌نـد گـرنگ و چاره‌نـووسازن، حـه‌زم كـرد بـه كـورتی چـیرۆكی ( تـۆمـاس ئه‌دیسـۆن و دایكـیتان ) بـۆ بگـێرمـه‌وه:
ئه‌دیسـۆن منداڵ بوو، خـرایه قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی،ته‌نهـا پێـنج مـانگ بـوو كه له پـۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیـدا بـوو.. قوتابییه‌كی هـێمن بوو، به‌ڵام گـه‌لێ بیـرۆكه‌ی بـه‌رز له ناخـیدا بـوون.. مامۆستاكـانی و به‌ڕێـوه‌به‌ری قوتابخـانه‌كه‌ی وا لـێی تێگـه‌یشـتن كه منـداڵـێكی زۆر گه‌مـژه وته‌مـه‌ڵه پووچـه.
رۆژێـك به‌ڕێوه‌به‌رێیی قوتابخانه‌كه‌یان، نامه‌یه‌كی دایه ده‌ستی ئه‌دیسدۆنی منداڵی پـۆلی یه‌كه‌م.. به‌ڕێـوه‌به‌ری قوتـابخانه‌كه‌ی پێی وت: "ئـه‌م نـامـه‌یـه بـده به ده‌سـتی دایكـت"
ئه‌دیسۆن نامه‌كه‌ی به دایكی دا، دایكی كه نامـه‌كه‌ی بینی زۆر دڵته‌نگ بـوو چـاوه‌كـانی پڕبوون له ئه‌سرین، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆیدا زاڵبوو و نه‌یهـێشت فـرمێسكه‌كانی بچۆڕێنه‌وه.
به ده‌نگـێكی به‌رزیـش وا نامـه‌كـه‌ی بـۆ ئه‌دیسـۆن خـوێنـده‌وه:
"كـوڕه‌كـه‌ت بـلـیـمـه‌تـه و.. قـوتـابخـانـه‌كـه‌مـان بـۆ ئـه‌و و بـۆ تـوانـاكـانی بچـووكـه، پێـویسـته لـه مـاڵـه‌وه فـێری بكـه‌یـت"
سـالان تێـپه‌ڕی، دایـكی ئـه‌دیـسـۆن كـۆچـی دوایـی كـرد.. ئـه‌دیـسـۆن بـوو بـه‌و كـه‌ڵـه داهـێنه‌ره له مێـژووی ئـاده‌مـیزاد دا.. سه‌رجه‌م مـرۆڤ قـه‌رزاری داهـێنه‌كـانی ئه‌وه‌ن.
رۆژێكـیان ئه‌دیسـۆن دوڵابـی شته‌كـانی دایـكی ده‌گـه‌ڕا.. ئه‌و نامـه‌یه‌ی دۆزییـه‌وه، كه ئـه‌و نامـه‌یه بـوو، كه به‌ڕێوه‌بـه‌ری قوتابخانه‌كه‌ی دایه ده‌ستی و دای به ده‌ستی دایكی. به‌ڵام له نامه‌كه‌دا، ئه‌وه نووسینه نه‌بوو كه دایكی بۆی خوێنده‌وه، به‌ڵكو له نامـه‌كه‌دا ئـه‌م ده‌قـه نـووسرابـوو: " كـوڕه‌كـه‌ت زۆر گـه‌مـژه‌یـه.. لـه به‌یـانیـیه‌وه نـاهـێڵـیـن پێی بـه قـوتـابخـانه‌كه‌مانـدا بكـات"
ئـه‌دیسـۆن زۆر گـریـا.. دوایـش لـه تێـنووسی (ده‌فـته‌ری) بیـره‌وه‌رییه‌كـانیـدا نـووسی:
" ئه‌دیسـۆن منـداڵـێكی زۆر گه‌مـژه‌یه.. به‌وای دایـكه نایـابه‌كـه‌یه‌وه بـوو به بلیـمه‌ت"
دایكـان و باوكـانی خۆشـه‌ویست، مامۆســتا به‌ڕێـزه‌كـان: په‌نـد و وانـه لـه‌مچـیرۆكه‌ی ئه‌دیـسـۆن و دایكی وه‌ربگـرن.. جگه‌رگۆشه‌كـانتان مه‌ڕووخـێنن و.. به هـیواخوازی و متمـانه به‌خـۆبـوون و گـه‌شـبیـنی پـه‌روه‌رده‌یـان بكـه‌ن و پێـان بگـه‌یـه‌نـن.
ره‌زا شوان
(*) تێبینی: تا راده‌یـه‌ك سـوودم له چه‌نـد سایتێكی عـه‌ره‌بی وه‌رگـرتـوون.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28