riklam

100 كه‌سایه‌تی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن

کوردستان 04:47 PM - 2019-05-14
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌14-5-2019  هه‌ریه‌ك له‌ شوان داودی و عه‌بدولڕه‌حمان حاجی به‌كر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كرد و له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ دادوه‌ر به‌نگین قاسم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌ر ئازاد خۆشناو سه‌رۆكی داواكاری گشتی به‌گه‌رمی پێشوازی كران و دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و كوردانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆم و روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، كه‌ رۆژانه‌ به‌هۆی ململانێ سیاسیه‌كانی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوردانی ئه‌و ناوچانه‌ باجی كورد بوون ده‌ده‌ن یاداشتێك كه‌ ئیمزای 100كه‌سایه‌تی سیاسی و رووناكبیری و رێكخراوه‌یی له‌سه‌ره‌ و داوای له‌ هه‌ردوو ده‌زگای دادوه‌ری هه‌رێم ده‌كات لێكۆلینه‌وه‌ له‌و رووداوانه‌ بكات به‌ فه‌رمی راده‌ستیان كرا ،ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه‌ ئه‌و یاداشته‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌ست كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و بریاری پێویستی له‌باره‌وه‌ وه‌رگرن.


ده‌قی یاداشته‌كه‌:

به‌ڕێز / ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
به‌رێز / داواكاری گشتی هه‌رێم
داواكاری :
دوای ئه‌وه‌ی نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بوونه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ تیایدا كه‌ركوكیه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوون و تاكو ئێستاش رۆژانه‌ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه‌.
ئێمه‌ كه‌ ناوو پیشه‌مان لای خواره‌وه‌ هاتووه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین وه‌كو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و یاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پرسه‌ ببه‌نه‌ دادگاو لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكبێنن و رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژه‌و پێشتری بخه‌نه‌ به‌رده‌م دادگا، تاكو راستی رووداوه‌كان و نهێنییه‌كانی و هۆكار و بكه‌ره‌كانی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی و كه‌ركوكییه‌كان به‌تایبه‌تی، روون بێته‌وه‌..
له‌گه‌ڵ رێزدا

1 - له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج – نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس
2 - بورهان حاجی سلێمان – سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ
3 - عه‌بدلره‌حیم سه‌ره‌ڕۆ – شاعیرو نوسه‌ر
4 - شوان داودی - په‌رله‌مانتاری پێشوو
5 -امیر فخرالدین سلێمان ـ ئه‌ندازیار و چالاكوانی مه‌ده‌نی
6- ناسح شوانی مامۆستای زانكۆ
7- دیدار اسود خوێندكاری ماسته‌ر
8 -خه‌بات نه‌جمه‌دین - ڕاگه‌یاندنكار
9 -هه‌وراز شوانی- رۆژنامه‌نووس
10 - شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن- نووسه‌ر
11 - زاهیر شكور -نووسه‌ر
12 - جه‌مال شوكور- په‌رله‌مانتار
13 - هه‌وراس شوانی- مامۆستای زانكۆ
14 - سهام ره‌شید- رۆزنامه‌نووس
15 - رێبین محه‌مه‌د -خوێندكاری ماسته‌ر
16 - یوسف تاها- ئه‌ندامی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان
17 - ئاسۆ حوسێن -ده‌رهێنه‌ر
18 ـ محه‌مه‌د تاهیر - راگه‌یاندنكار
19 - مه‌هدی حاتم قادر- مونتێر
20 -بڵێسه‌ جبار فه‌رمان-په‌رله‌مانتار
21 - هاوار ستار -رۆژنامه‌نووس
22 - جاسم محمد روبیتان- به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕبه‌ندی لاوان
23 -بڵند زه‌ندی -چالاكوانی مه‌ده‌نی
24 -هه‌ڵگورد عادل جه‌بار -خوێندكاری ماسته‌ر
25 -رزگار برایم چالاكوانی مه‌ده‌نی
26 - دڵپاك تاهیر- مامۆستای زانكۆ
27 - نازه‌نین محه‌مه‌د- ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
28 - احسان مه‌لا خورشید-مامۆستا
29 - عبدالرحمن حاجی به‌كر -رۆژنامه‌نووس
30 - هه‌زار سدیق -رۆژنامه‌نووس
31 - ئاڵا ته‌حسین تاڵه‌بانی- په‌رله‌مانتارو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
32 - فاروق جمیل رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ
33 -حربی خالد/ وه‌رزشكار
34 - شیڤان محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
35 - ایاد داودی خوێندكاری دكتۆرا
36 - نورالدین / باوه‌نور رۆژنامه‌نووس
37_كاروان انور.. سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
38 - روبار زه‌نگنه‌ شاعیرو چالاكوان
39 - یادگار جه‌لال - فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌وانی
40 - هاوكار مسته‌فا - رۆژنامه‌نوس
41 - محێدین عومه‌ر - رۆژنامه‌نوس
42 -یوسف یاسین چالاكوان
43 -اسو صدیق صالح مافناس وكارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك
44 -قیس قاسم كركوكی كومیته ی بریتانیا
45 -مۆید غازی بابان/ ئه‌ندازیار ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك
46 -ئه‌ ندازیار یونس جاف
47 -د . عبدالصمد رحیم زه‌نگنه‌ مامۆستای زانكۆ
48 -ڕ.م.د امینه‌ كریم حسین / زانكوی كه‌ركوك سه‌روك به‌ش
49 -گه‌لاوێژ جه‌باری په‌رله‌مانتاری پێشوو
50 -علی محمد امین (كارگێری مه‌ڵبه‌ند)
51 -عدنان عمر صالح / ئه‌ندام مه‌كته‌ب
52 -دیلان صلاح الدین فازل. ل. خویندكاران
53 - ارجمان محمود مجید سه‌رۆكی ڕێكخراوی مناره‌ بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
54 -ئیدریس عادل علی جێگری مه‌لبه‌ندی دووی كه‌ركوك
55 -هاوری جه‌بار سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی زانسته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان
56 -د. كاوه‌ ره‌زا - مامۆستای زانكۆ
57 - عبدالله حه‌ساری / كارگێری مه‌ڵبه‌ند و راگه‌یه‌ندكار
58 - د.دریڤان عبدالقادر / مامۆستای زانكۆ
59 - د.به‌ختیارشاوه‌یس / په‌رله‌مانتار
60 - هه‌ژار سامان سعید/چالاكوان
61 - شاخه‌وان سه‌عید ئه‌مین ( پیشمه‌رگه‌ی دێرین)
62 - پ.ی.د. نازم جبار جلال /ماموستای زانكۆ و وه‌رزشكار
63 -سیروان احمد رشید / ئه‌ندامی پێشووی كومسیونی هه‌ڵبزاردنه‌كانی عیراق
64 - شاخه‌وان ناسیح وادی / روژنامه‌نوس
65 - كنێر عه‌بدوڵا نوسه‌ر
66 -د.صدیق رسول /به‌رێوبه‌ری پێشوی ته‌ندروستی كركوك
67 -رێبوار عه‌بدوڵا میدیاكار
68 -دكتور محمد احمد صابر ماموستای زانكو
69 -پۆڵا عمر احمد/ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كركوك
70_ ایوب حسین كادری حزب
71 -شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا _نووسه‌ر
72_ رؤوف سعدالله محی الدین /سه‌ رپه‌ شتیاری پسپۆری ئاماده‌ ی كارگێری/خوێندنی كوردی
73 _ كوردۆ ڕه‌حمان محمد ./ پارێزه‌ر
74 - د. شوان عوسمان...مامۆستای زانكۆ
75 -ژیان حمید مسته‌فا لیپرسراوی یه‌كیتی ژنانی كوردستان لقی كه‌ركوك
76 - امل جلال - هه‌لسواروی ژنان ومـندالان
77 -شێرزاد ێمد-به‌رپرسی كۆمیته‌ی موسه‌ڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
78 - ڕێباز صباح -رۆژنامه‌نووی
79 - مه‌لا شاخی -نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
80 -ارسلان عبدالله‌-كارگێری مه‌ڵبه‌ندی كركوك
81 -ئاواره‌ جومعه‌ ئه‌ندام ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان
82 -هه‌ردی ئازاد وادی/لێپرسراوی سه‌نته‌ری لاوانی كه‌ركوك
83 _نه‌جات حاجی تۆفیق .كارگێڕی مه‌لبه‌ندی كه‌ركوك
84 - مه‌ریوان نادر په‌رله‌مانتار
85 - لاوه‌ زه‌نگنه‌ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند و كادری ژنان
86 - هێمن قاسم مامۆستا و رۆزنامه‌نووس
87 -پێشه‌نگ شیخ بورهان كارگێڕی كۆمیته‌و چالاكوان
88 -حسیبه‌ عه‌بدوڵا خورشید، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایان
89 - سوزان كه‌ركوكی مامۆستاو ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند
90 - عدنان عبدالرحمن نوری راگه‌یاندنكار
91 -ره‌وان تاڵب-به‌رێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ
92 - ئاسۆ شه‌هید نه‌جات به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ده‌زگای هه‌واڵ
93 - حسێن عه‌لی رۆژنامه‌نووس
94 - دلشاد نوری ئه‌حمه‌د دیزاینه‌ر
95 -سه‌نگه‌ر كاكۆ عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
96 -حوسێن عادل وه‌رزشوان
97 -نه‌دا عه‌بدولقادر رۆژنامه‌نووس
98 -داستان كاكۆ رۆژنامه‌نووس
99 -دیاكۆ ئاسۆ هونه‌رمه‌ند
100 - موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین - نوسه‌رو چاودێری سیاسی


PUKmedia

12 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket