riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌گرژییه‌كه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌

کوردستان 04:47 PM - 2019-05-14
.

.

ئه‌مڕۆ 14-5-2019، ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌، دوای رووداوه‌كه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق كه‌وتینه‌ گفتوگۆ، هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ كراو كۆتایی به‌ كێشه‌كه‌ هێنرا، ئه‌و كه‌سانه‌شی خانووی گونده‌كه‌یان داگیركردبوو پێیان چۆڵكرا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

ڕوونـكـردنه‌وه‌ ...

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان گرژی وئاڵۆزی درووستبوو، ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق كه‌وتینه‌ گفتوگۆ، سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ كرا بۆ كۆتاییهێنان به‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ده‌رحه‌ق به‌ دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی گونده‌كه‌ كرابوو، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی خانووی گونده‌كه‌یان داگیر كردبوو پێیان چۆڵكرا و به‌ بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ له‌مه‌ودوا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌بیانووی جۆراوجۆر ده‌یانه‌وێ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌.

ڕێبوار ته‌ها
2019-5-14

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket