riklam

تره‌مپ له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو سه‌رۆكی روسیاو چین كۆده‌بێته‌وه‌

جیهان 03:19 PM - 2019-05-14
.

.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ لوتكه‌ی جی 20 ، كه‌ مانگی داھاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو سه‌رۆكی روسیا و چین كۆده‌بێته‌وه‌ .

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 14-5-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ وابڕیاره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ لوتكه‌ی جی 20 ، كه‌ مانگی داھاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو سه‌رۆكی روسیا و چین كۆده‌بێته‌وه‌.

راشیانگه‌یاندوه‌، تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كۆتایی مانگی حوزه‌یران له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی جی 20 دا له‌ شاری ئۆساكای ژاپۆن به‌جیا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیاو چی جین بینگ سه‌رۆكی چین كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ماوه‌یه‌كه‌ ئاڵۆزی كه‌وتوه‌ته‌ نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌و دوو وڵاته‌.

ئه‌گه‌رچی دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاندووه‌ ھیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ نییه‌ و ھیچ رێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌كراوه‌ ، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری به‌رێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی نێوان ترامپ و پوتن ده‌بێت له‌دوای كۆتاییھاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبه‌رت مۆله‌ر سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانی روسیا له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 ی ئه‌مریكادا .

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket