خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاو سۆشیال میدیا

خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاو سۆشیال میدیا


14/5/2019 15:07:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا یان دروستكردنی سۆشیاڵ میدیای ساخته‌ یان رێگا پێنه‌دراو (په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك‌) به‌ مه‌ترسیترین هه‌ڕه‌شه‌ و كوشنده‌ترین ڤایرۆسی سه‌ده‌ی (21) هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان سودێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا چه‌ندین كرداری مه‌ترسیدار و تاوانی ئه‌لیكترۆنی زۆری پێ ئه‌نجام ده‌درێت له ‌وانه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵی ناڕاست، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سانی دیكه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی خودی كه‌سه‌كه‌، ‌بازرگانی كردن به‌ بابه‌ت نایاساییه‌كان و كه‌ره‌سته‌‌ رێگا پێنه‌دراوه‌كان یان به‌كارهێنانی زانیاری و داتای به‌كارهێنه‌ران بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر.

دیارترین روداوی خراپ به‌كارهێنانی زانیاری و داتای هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خودی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه بو كه‌ زانكۆی كامبریج توانی له‌ساڵی (2018) ئه‌و كاره‌ نهێنیه‌ ئاشكرابكات. له‌ ئه‌نجامیشدا فه‌یسبوك تۆمه‌تبار كرا به‌ خراپ به‌كارهێنانی هه‌ژماری پتر له‌ (50) ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی بۆ پێشبینیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و زانینی رای به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ (بڕوانه‌ سه‌رچاوه‌-١).

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبوك (مارك زوبێرگ) روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توندی وڵاتانی وه‌كو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایش بوه‌وه‌‌‌. بۆیه‌‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ (25 ی مه‌ی 2018) دا بڕیارێكی نۆی ده‌ركرد كه‌General Data Protection Regulation (GDPR)) ناسرا‌. له‌م رێگه‌یه‌وه‌ هه‌مو كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ماڵپه‌ڕ و سۆشیاڵ میدیاكان په‌یوه‌ست كران‌ به‌م یاسایه‌وه‌ تاوه‌كو رێز له‌ پرایڤه‌سی به‌كارهێنه‌رانیان بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری به‌شداربونیان به‌كارنه‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت‌ یان ئاڵوگۆڕی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه‌دا به‌مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتن. پابه‌ند نه‌بونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌م یاسایه‌وه‌ سزاكه‌ی به‌ بڕی (20) ملیۆن یۆرۆ ده‌ستنیشان كرا.

لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ به‌ خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و په‌یجی ساخته‌و فه‌یك بكه‌م له‌گه‌ڵ فاكته‌ره‌ نه‌گه‌تیڤه‌كانی.

1. خراپ به‌كارهێنانی ئامێر و سۆفتوێره‌كان:
بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكی ئه‌لیكترۆنی نه‌شیاودا رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ‌بكه‌رانی‌‌‌ بۆ نمونه‌ له ‌‌هه‌مو كه‌ره‌سه‌یه‌كی هاردوێر یان سۆفتوێر (Hardware -Software)ی كۆمپیوته‌ردا و پرۆگرامه‌كانی فایلێكی نهێنی هه‌یه‌ بۆ تۆماركردنی ئه‌و كردارانه‌ی كه‌ كه‌سێك ئه‌نجامیان ده‌دات و هه‌مو كرداره‌كان له‌ event property تۆمارده‌بن‌ كه‌ به‌ په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی ناسراون. له‌م لۆگ فایلانه‌دا لیستی كرداره‌كان، كات و رۆژی ئه‌نجامدانی كرداره‌كانی تێدا تۆمارده‌بن، له‌گه‌ڵ ناوی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه‌ كرداره‌كانی پێ ئه‌نجامداوه‌. هه‌روه‌كو چۆن له‌ ئامێری مۆبایله‌كه‌تدا لیستی ناو و ژماره‌ی په‌یوه‌ندی هاتو یان ڕۆشتو، كاته‌كانی په‌یوه‌ندی تۆمار ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م كردارانه‌ له‌ كه‌ره‌سته‌كانی‌ ته‌كنه‌لۆجیا و فایله‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا تۆمار ده‌بن به‌ بێ خواستی به‌كارهێنه‌ری ئامێر و به‌رنامه‌كان (دیڤایس و سۆفتوێره‌كان).

ده‌توانین ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌ین؛ له‌ مۆبایلدا ده‌توانرێت ژماره‌كان بسڕینه‌وه‌؟ به‌ڵی راسته‌ ژماره‌كان ده‌توانرێت بسڕدرێنه‌وه‌ به‌ڵام زانیاریه‌كان هه‌ر له‌ سیستیمی تۆڕه‌كانی مۆبایلدا ده‌مێننه‌وه‌. بۆیه‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌ كه‌سی پسپۆڕ ده‌توانێت پشكنینی ورد بكات و بزانێت (كێ ئه‌و فلاش میمۆریه‌كی به‌كارهێناوه‌، چی جۆره‌ داتایه‌ك- زانیاریه‌كی خراوه‌ته‌ سه‌ر یان لێی كۆپی كراوه‌ له‌ كاتی داخڵ بون و ئه‌نجامدانی كرداره‌كاندا). دیاره‌ ئه‌م لۆگ فایلانه‌ له‌هه‌مو پرۆگرامه‌كانی كۆمپوته‌ردا بونی هه‌یه‌ بۆ لایه‌نی سكیوریتی و دۆزینه‌وه‌ی زانیارین (بڕوانه‌ سه‌رچاوه‌ی ٢).

2. خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا یان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستان به‌ڵكو وڵاتانی پێشكه‌وتوش به‌ده‌رنین له‌ په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك (واته‌ ساخته‌) بۆ به‌كارهێنانی جۆره‌ها كاری‌ نه‌شیاو‌، بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ به‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانرێن و له‌ هه‌مانكاتیشدا‌ تاڕاده‌یه‌ك نه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، نه‌ كه‌س و گروپه‌كان خۆیان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن له‌ ئاستیاندا.

به‌ داخه‌وه‌‌ رۆژانه‌ گوێبیستی چه‌ندین كاری ناشیاو مه‌ترسی ده‌بین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوی فیلته‌ری بابه‌ته‌كان و هه‌میش شه‌یه‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زنیاریه‌كان به‌‌ راسته‌وخۆ و زۆرخێرا كه‌ توانای كۆنترۆڵ كردنیان ئاسان نییه‌. ‌به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیاو و فاكته‌ره‌ نه‌گه‌تیڤه‌كانی ساڵانه‌ چه‌ندین كه‌س كۆتایی به‌ ژیانی خۆیان ده‌هێنن و ده‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی ئه‌م كرده‌وه‌ ناشرینانه‌. بۆ نمونه‌ ‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ دا، كچێكی ئیتاڵی وێنه‌ نهێنیه‌كانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێ كوڕه‌كه‌یه‌وه‌، ده‌‌رئه‌نجامیش كچه‌ ئیتالیه‌كه‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا (بڕوانه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ٣ و ٤ بۆ زانیاری له‌سه‌ر لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی سۆشیاڵ میدیا ) (٤).

بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كاره‌ مه‌ترسیدارانه،‌ دادگای وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان له‌ رێگای به‌دواداچونی ورد و به‌هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجیا توانیویانه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامده‌ران و تاوانباران بدۆزنه‌وه پێش ‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان‌‌. به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ رێگای‌ (ئایپی ئه‌دره‌سی ئه‌كاونته‌كان، لۆكه‌یشنی-شوێنی ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌سته‌ره‌ی په‌یجه‌كان _وێب ئه‌دره‌س و ئایده‌كان، داواكاری زانیاری له‌ فه‌یسبوك بۆ مه‌به‌ستی یاسایی).

هیوادارم هاونیشتیمانیانی كوردیش خۆیان به‌دور بگرن له‌ هه‌ر تاوانێكی ئه‌لیكترۆنی. ‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌ خێرایه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشنی و پرۆگرامی نوێ دروست ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشن و پرۆگرامانه‌ش بێگومان ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێك یان كارێكی نه‌شیاو.

سه‌رچاوه‌كان:
1. https://www.bbc.co.uk/…/facebook-cambridge-analytica-scandal
2. وێنه‌ی یه‌كه‌م, https://www.forensicswiki.org/wiki/USB_History_Viewing
3. رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یه‌ڵی به‌ریتانیا، كوشتنی كچێكی ئیتاڵی: https://www.dailymail.co.uk/…/Humiliated-Italian-woman-comm…
4. لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی فاكته‌ری سۆشیاڵ میدیاوه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌؛ https://www.ranker.com/…/the-13-craziest-dea…/whitney-milam…
5. The Negative Effect of Social Media on Society and Individuals by Brian Jung, Demand Media: https://rampages.us/…/…/uploads/sites/9355/2015/12/Media.pdf
BBC - Error 404 : Not Found
This page is best viewed in an up-to-date web browser with style sheets (CSS) enabled. While you will be able to view the content of this page in your current browser, you will not be able to get the full visual experience. Please consider upgrading your browser software or enabling style sheets (CS...
bbc.co.uk
د.به‌ختیار ئه‌مین
وانه‌بێژو توێژه‌ر له‌ زانكۆی لیڤه‌رپوڵ-به‌ریتانیا

PUKmedia سه‌رچاوه‌: په‌یجی رێكخراوی چمك

45454542545.png

وێنە هەواڵ
  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی له‌ ئیستۆنیا پانێڵێك پێشكه‌ش ده‌كات

  • image04
  • هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر