riklam

سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه‌

عیراق 02:46 PM - 2019-05-14
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 14-5-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاویكه‌وت به‌ مه‌تران ئاڤاك ئه‌سادۆریان سه‌رۆكی تایه‌فه‌ی ئه‌رمه‌نی ئه‌رته‌دۆكس له‌ عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌رمن پێكھاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقن و پابه‌ندبوونی پێكھاته‌ی ئه‌رمه‌نیشی به‌ شوناسی نیشتمانی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ پێكھاته‌كانی دیكه‌دا به‌رزنرخاند، ھاوكات ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی داوا ره‌واكانیان له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی گوزه‌رانێكی باشتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراقدا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ مه‌تران ئه‌سادۆریان رێزو پێزانینی خۆی  بۆ ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌پێناوی نزیككردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كانی گشت پێكھاته‌كانی گه‌لی عیراق و به‌ھێزكردنی گیانی لێكگه‌یشتنی نیشتمانی ده‌ربڕی.

ھه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پێویستی گرنگیدانی زیاتر به‌ به‌شداریكردنی پێكھاته‌ی ئه‌رمه‌ن له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و یاسادانان كرا.

PUKmedia

487575757.jpg

757575454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket