riklam

یه‌كێتی: مامۆستایان رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا

ی.ن.ک‌‌ 01:58 PM - 2019-05-14
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی (57) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی له‌سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌و ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پیرۆزبایی بۆ یادی (57) ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی (57) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌و ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین.

   یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به‌درێژایی (57) ساڵه‌ی خه‌باتیدا تا ئه‌مرۆ بێوچان خه‌باتی كردووه‌ له‌پێناوی به‌دیهێنانی خواست و مافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنو به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له‌كوردستاندا. سه‌رباری راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان، له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له‌ مامۆستایانی كوردستان شه‌هیدبوون یان به‌رگه‌ی زیندان و سزای سیاسیان گرت به‌ گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌ دووره‌ده‌سته‌كان. له‌درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی شۆڕش و پاراستنی زمانی كوردی له‌به‌رده‌م شاڵاوی فاشیانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به‌عسدا بۆ سڕینه‌وه‌ی زمان و په‌روه‌رده‌ی كوردیدا.

  له‌خه‌باتی مامۆستایانی كوردستان سه‌ری به‌رزیان بۆ مووچه‌ نه‌وی نه‌كرد. له‌خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراسیدا پێشه‌نگ بوون و ده‌ستكه‌وت و ئامانجه‌ به‌دیهاتووه‌كانی بۆ مامۆستایان و پرۆسه‌ی خوێندن به‌رجه‌سته‌و دیاره‌. له‌چوار ساڵی ڕابوردودیشدا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی تێكشكاندنی داعشو دۆخی ناهه‌مواری كوردستانه‌وه‌، سه‌ربه‌رزانه‌ درێژه‌یان به‌ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان دا.

   له‌ئێستاشدا كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌یان هه‌زار مامۆستا ده‌كات، پێویسته‌ باشتر خۆی سازو ئاماده‌بكات به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێی كاركردن، كه‌ بگونجێ له‌گه‌ڵ داخوازی و پێویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراسی، بۆ داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی مامۆستایان و خزمه‌تكردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ كوردستاندا.

  دووباره‌ پیرۆزه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراسیانه‌ی مامۆستایان ده‌خوازین.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
14/5/2019

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket