riklam

وته‌بێژ: یه‌كێتی پابه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی

ی.ن.ک‌‌ 01:44 PM - 2019-05-14
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌ شاری سلێمانی كۆتایی هات.

هه‌ردوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئاشكراكردو رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆی چڕوپڕو به‌رپرسانه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی پێشهاته‌كان كراوه‌و وه‌ك یه‌كێتیش پابه‌ندین به‌ هه‌ردوو رێكه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

وته‌بێژی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوانین له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت، پرسی كه‌ركوك و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket