riklam

10 رۆژ بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرت و پێشنیاره‌كان دیاریكرا

کوردستان 01:29 PM - 2019-05-14
.

.

 

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی، واده‌ی 10 رۆژیان دیاریی كرد.

به‌ سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا تاوتوێی چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه‌ كراو واده‌ی 10 رۆژ بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرت و پێشنیاره‌كان دیاریكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14 ئایاری 2019  له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی وسه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ئاماده‌یبوون، بڕیاردرا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی كاریدا له‌ راپۆرتێكدا پێشنیار و راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه‌  پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات بڕیار له‌چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی بدرێت.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌و هات كه‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket