وه‌زیری خوێندنی باڵا: 15ی ئایار رۆژێكی پڕشنگداره‌

وه‌زیری خوێندنی باڵا: 15ی ئایار رۆژێكی پڕشنگداره‌


14/5/2019 12:29:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان...
دوای سڵاوی زانست و په‌روه‌رده‌ و خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌، به‌ بۆنه‌ی 57یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان، پیرۆزبایی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانتان لێده‌كه‌م، خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له‌ بۆنه‌یه‌كی وه‌ھا شایسته‌دا ھاوشانی مامۆستایان پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆمتان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌م.
مامۆستایانی به‌ڕێز...
بۆ ئێمه‌ 15ی ئایار ڕۆژێكی پڕشنگدار و بایه‌خداره‌، له‌م ڕۆژه‌دا مامۆستایانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش یادی دامه‌زراندنی یه‌كێك له‌ چالاكترین و گرینگترین یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ھه‌موومان ھه‌ست به‌ گه‌وره‌یی پێگه‌و ڕۆڵ و كاره‌كانی مامۆستایان ده‌كه‌ین، كه‌ دوایی ئه‌ركی دایك و باوك به‌رپرسیارترین كه‌سن بۆ تاكه‌كان، ھه‌ڵبه‌ت گه‌شی ئاكار و بیری دروستی كۆمه‌ڵ بۆ په‌روه‌رده‌ی مامۆستایان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
مامۆستایانی خۆشه‌ویست، له‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێ زیاتر ھه‌ست به‌ شانازی ئه‌ركی پیشه‌یی و په‌رورده‌یی خۆتان بكه‌ن، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و په‌روه‌رده‌یی بوون، له‌ شۆڕشه‌كانی كوردستان ژیله‌مۆی پڕیشكی نه‌سره‌وتنه‌كان بوون، له‌ ناو پۆله‌كانیش به‌ ئاونگی ھه‌نگوینی ڕۆشنگه‌ری، بیر و ئه‌ندێشه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریتان له‌ نه‌زانین پاراست و به‌ره‌و ڕووناكیتان برد.
ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بایه‌خی ته‌واومان به‌ ماف و ئیمتیازی مامۆستایان داوه‌، پێمان وایه‌ ده‌بێ ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان ھاوتای ماندوو بوون و خۆته‌رخان كردن و قوربانی و ئه‌ركه‌كانیان بێت، لێره‌وه‌ وه‌ك پێزانین ڕۆڵی یه‌كێتی مامۆستایان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ ھه‌میشه‌ یه‌كێتیه‌كه‌تان له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی قه‌یرانی دارایی له‌ خۆبردووانه‌، ھه‌موو ھه‌وڵێكتاندا له‌ لایه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مامۆستایان و له‌ لایه‌كیتر ھۆشیاریتاندا به‌ مامۆستایانی ئازیزی كوردستان كه‌ سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا په‌كی نه‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری زیندوویی ویژدانی ئێوه‌یه‌، كه‌ له‌ مێژووی دوور و نزیك و له‌ ھه‌موو كاتێكدا مامۆستایان نه‌یانھێشتووه‌، نه‌زانین و تاریكی به‌سه‌ر ویست و ھێزی مه‌عریفه‌ی ڕه‌سه‌ن سه‌ر بكه‌وێت.
په‌روه‌رده‌كاران و مامۆستایانی زانكۆی به‌ڕێز، ئومێد ده‌كه‌م وه‌ك ھه‌میشه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت كوردستانیان بین، ھیواخوازیشم یه‌كێتیه‌كه‌تان به‌ میكانیزمی سه‌رده‌میانه‌ی دونیای مۆدێرن و په‌روه‌رده‌یانه‌ی ڕۆشن، به‌رده‌وام بێت له‌ داكۆیكردنتان له‌ خه‌ون و خولیا و خواستی مامۆستایانی ئازیزی كوردستان، ھه‌ر شاد و سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.

د. یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی


PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی له‌ ئیستۆنیا پانێڵێك پێشكه‌ش ده‌كات

  • image04
  • هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر