riklam

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژادنی پارێزگارو جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كرێت

عیراق 12:17 PM - 2019-05-14
.

.

ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژادنی پارێزگارو جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حسێن نه‌رمو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی پارێزگارو جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌روا به‌ ئاسانی به‌ڕێناكرێت و داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هاتوه‌ته‌ ده‌نگ.

وتیشی: له‌سه‌ر داوای 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا، ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌پشكی نه‌ینه‌وا ئه‌و پرسه‌ به‌خه‌نه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket