riklam

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ھه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان 12:13 PM - 2019-05-14
.

.

به‌پێی پێشبینییه‌كان ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، كه‌شناسی عیراق-یش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆیه‌ك پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراق به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

ده‌زگای كه‌شناسی عیراق پێشبینی ده‌كات، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 15-5-2019، به‌ھۆی كاریگه‌ریی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی گه‌رمای وه‌رزی كه‌ به‌ ھیندی مۆنسۆن ناوده‌برێت، پله‌كانی گه‌رما له‌ شاره‌كانی عیراق بۆ 40 پله‌ی سه‌دی به‌رزببنه‌وه‌، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ھه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمایه‌، به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی شاری هه‌ولێر 34 پله‌ و له‌ سلێمانی 32 و له‌ كه‌ركوك 36 و له‌ دھۆك 31 و له‌ ھه‌ڵه‌بجه‌ 32 پله‌ ده‌بێت.

 ده‌زگای كه‌شناسی عیراق پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه‌، له‌ به‌غداد به‌رزترین پله‌ی گه‌رما بگاته‌ 41 پله‌ و له‌ موسڵ 40 پله‌ و له‌ به‌سره‌ 43پله‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket