riklam

م س.. گواستنەوەی كارمەندانی سەرۆكایەتی هەرێم ؟؟؟

ی.ن.ک‌‌ 11:36 AM - 2019-05-14
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ناڕه‌زایی دژی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌رده‌بڕێت راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م بڕیاره‌ واده‌كات گومان له‌ رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین.
 
له‌باره‌ی  بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خانه‌نشینكردنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان  كه‌ بڕیاره‌كه‌ ئیمزای سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌، سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتێكدا كه‌ ده‌مانه‌وێت نێوماڵی كورد یه‌كبخه‌ین و حكومه‌تی نوێ پێكبهێنین و به‌شداری راسته‌قینه‌ بین، به‌داخه‌وه‌ چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ده‌ست به‌گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت.

راشیگه‌یاند: له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌ستبه‌كاره‌كانی حكومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێم نه‌كراوه‌، گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتی زه‌نگێكی وه‌هایه‌ كه‌ له‌ شه‌قامی یه‌كێتیدا ده‌نگیداوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش نییه‌ و واده‌كات گومان له‌رێككه‌وتنی سیاسی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی.
 
سامان گه‌رمیانی وتیشی: ده‌بوو چاوه‌ڕوان بكرێت تاوه‌كو حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگرانی ده‌ستبه‌كاربن، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر پێویست بوو گۆڕانكاری پێویست بكرایه‌، به‌ڵام ئێستا گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێتی به‌و شێوازه‌ كارێكی نادروسته‌.

راشیگه‌یاند: بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خانه‌نشینكردنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیدا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

88.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket