riklam

تۆڕی كاره‌بای چه‌ند بازاڕێكی سلێمانی نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان 09:22 AM - 2019-05-14
.

.

له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌بڕی 85 ملیۆن دینار تۆڕی كاره‌بای چه‌ند بازاڕێكی میللـی ناوشاری سلێمانی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كان و قه‌یسه‌ری نه‌قیب و به‌له‌دێكه‌.

له‌سه‌ر داوای قائمقامیه‌تی سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌و سه‌رپێچی راكێشانی كاره‌با، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی تۆڕی كاره‌بای ئه‌و بازاڕانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێكرا به‌شێوازێكی مۆدێرن و نوێ نۆژه‌نكرایه‌وه‌.

به‌ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش سیمایه‌كی جوان ده‌به‌خشێت به‌بازاڕه‌كه‌و هیچ جۆره‌ مه‌ترسیه‌كی كاره‌باو شۆرت له‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌ نامێنێت و له‌ئێستاشدا 90%ی پرۆژه‌كه‌ ته‌واوبووه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket