riklam

هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌و كۆگای ده‌رمان داخران

کوردستان 09:05 AM - 2019-05-14
.

.

ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌ی پزیشكی دوو كۆگای ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داخران به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان.

لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی ده‌رمان كه‌ پێكھاتووه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ھێشتنی تاوانی ڕێكخراو سه‌ربه‌ ئاژانسی پاراستن و به‌ھاوكاری هێزی تایبه‌تی یه‌ك و به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی.

له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا دوو كۆگای ده‌رمان له‌ شه‌قامی پزیشكانی هه‌ولێرو 9 نۆڕینگه‌ و ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌ مامزاوه‌و قۆریتان به‌سه‌ر كرانه‌وه‌و هه‌موویان داخران.
هۆكاری داخستنی ئه‌م شوێنانه‌ش بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌رمانی نایاسایی و مۆڵه‌ت‌ پێنه‌دراویان فرۆشتووه‌.

هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌رمانه‌ قاچاخ و بێ‌مۆڵه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو ڕێكاری یاسایی گیرایه‌ به‌ر له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.


‏‎PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket