riklam

نه‌سروڵڵا سورچی و سه‌رۆك كۆمار ره‌وشی ئه‌منی نه‌ینه‌وا تاوتوێده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 08:48 AM - 2019-05-14
.

.

نه‌سروڵڵا سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وا سه‌ردانی فه‌خامه‌تی سه‌روك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح- ی كردو  بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌گشتی و ره‌وشی عیراق یان تاوتوێكرد .

نه‌سروڵڵا سورچی له‌ كوشكی سه‌لام له‌ به‌غدای پایته‌خت پێشوازی لێكراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار زۆربه‌ی دۆسیه‌ گرنگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ تایبه‌ت  دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ كه‌ له‌ دوای ئۆپراسیونه‌كانی رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ تیرورستانی داعش  وێران بوون تاوتوێكران، هه‌ردیسان دۆسیه‌ی دانانی پارێزگاری نویێ دوای ئه‌و ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ی كه‌ شاره‌كه‌ پێدا تێپه‌ڕی .

سورچی له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كومار جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئاوڕێك له‌ ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا بدرێته‌وه‌  له‌ روی كه‌می خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی شاره‌كه‌ و په‌له‌ بكرێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌ وێران بوه‌كان .

هه‌ردوو لا كۆی پروسه‌ی سیاسی و ئه‌منی عیراق و دواین پێشهات و روداوه‌كانی ساحه‌ی عیراقیان تاوتوێكردو جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسیه‌كان و گفتوگوكردن له‌سه‌ر ته‌واوی بابه‌ته‌كان پشت به‌ یاسا و ده‌ستور ببه‌سترێت .


PUKmedia سه‌لاح بابان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket