riklam

روونكرنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تۆماركردنی ئوتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاو ئه‌وروپی

کوردستان 10:49 PM - 2019-05-13
.

.

رائیدی هاتوچۆ باقی سابر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی تۆماركردنی ئوتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاو وئه‌وروپی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌م مه‌رجانه‌ له‌تۆماركردنی ئوتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاو وئه‌وروپی ڕوونن و كاری پێده‌كرێت.


1-  ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ تۆمار ده‌كرێن..
ا- ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له‌ مۆدیلی 1994تا 2015تۆمار ده‌كرێت.
ب- ئۆتومبێلی بار هه‌ڵگر پیكاب تۆمار ده‌كرێت له‌ مۆدیلی 1994تا 2015 بۆ خوار دوو ــ‌‌ته‌ن 1994وه‌ تا مۆدێلی 2008 بۆ 3 ته‌ن و زیاتر.
ج- پاس تا مۆدیلی 2015به‌مه‌رجێك له‌ 25نه‌فه‌رو كه‌متربێت
د- ئامێری بیناسازی و كشتوكاڵی تۆمار ناكرێت
و-ئۆتۆمبێلی تاكسی تۆمار ناكرێت

2-ئوتۆمبێلی ئه‌وروپی ده‌بێت پێش 1-5-2017 داخل بوو بێت و مه‌نه‌فێستی له‌گه‌ڵدا بێت و نوسراوی بۆ ده‌كرێت بۆ پۆلیسی ئینته‌رپوڵ.

3-ئۆتۆمبێلی ژماره‌ كاتی هه‌رێم ده‌بێت پێش ‌3-1-2016 داخل بوو بێت به‌مه‌رجێك فرۆشرابێت له‌لایه‌ن كۆمپانیای هاورده‌كراوه‌وه‌.

4-هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر بێجگه‌ له‌ (2؛3)تۆمار ده‌كرێت به‌مه‌رجێك نابێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌هیچ پارێزگایه‌كی عیراق و كوردستاندا تۆماركرابن له‌و مۆدێلانه‌ بێت دیاریكراوه‌.

5-نابێت ئۆتۆمبێله‌كان داواكرابێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی ده‌ست به‌سه‌راگرتنیان له‌سه‌ربێت.

6- ئوتۆمبێل ته‌نها به‌ناوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێت كه‌ كارتی زانیاری هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه‌.

7-ئه‌و ئوتۆمبێلانه‌ی ئاڕمیان هه‌یه‌ به‌هه‌مان مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ تۆمار ده‌كرێت.

8-هه‌موو ئۆتومبێله‌كان ڕه‌وانه‌ی گومرگ ده‌كرێت بێجگه‌ له‌ ژماره‌كاتی هه‌رێم.

9-بێجگه‌ له‌رسوماتی تۆماركردن و سزای دواكه‌وتن و رسوماتی گومرگ وه‌ك هه‌ر توتومبێلێكی ئاسایی پاره‌ی ژینگه‌و ڕێگاوبان وپێدانی ساڵانه‌و تابڵۆیان لێوه‌رده‌گیرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket