riklam

خشته‌ی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 09:47 PM - 2019-05-13
.

.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی ساڵی خوێندنی 2018-2019ی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئایاری 2019 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم خشته‌ی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌ك له‌خشته‌كه‌دا هاتووه‌ ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌و بۆ به‌شی زانستی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ وانه‌ی زینده‌وه‌رزانییه‌ و بۆ به‌شی وێژه‌ییش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ وانه‌ی مێژووه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژێك به‌ر پشووی فه‌رمی بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌چێته‌ شوێنی ئه‌زموونی پاشتر و به‌هه‌مان خشته‌ ده‌ڕوات.

له‌ كۆتایی خشته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌زموونه‌كانه‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ 3 تا 10ی حوزه‌یران راده‌گیرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

1111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket