قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین
کوردستان 08:49 PM - 2019-05-13.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ئاهه‌نگی ده‌رچوونی هه‌شته‌مین خولی زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی كرد‌و وتی، له‌كابینه‌ی داهاتوودا هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنین.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هانی ده‌رچووانی ئه‌مساڵی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی دا كه به پرۆژه و شاره‌زاییه‌كانیان به‌شداربن له‌بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی ته‌واوی خۆیشی بۆ هاوسه‌نگیی جێنده‌ری له بازاڕی كار راگه‌یاند.
له میانه‌ی وتارێكدا كه‌له ده‌سپێكی ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 13 ئایاری 2019 پێشكه‌شی كرد، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی وێڕای پیرۆزبایی له ده‌رچووان، جه‌ختی كرده‌وه كه توانای مرۆیی شاره‌زا، گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌ر وڵاتێكن و له‌مباره‌یه‌وه ژاپۆن و ئه‌ڵمانیای پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌می به نمونه هێنایه‌وه كه ته‌نیا به پشت به‌ستن به هێزی كاری شاره‌زا و زانكۆی به‌هێز توانیان له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ستنه‌وه و ئابوورییه‌كی به‌هێز بنیات بنێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌ناویاندا زانكۆی ئه‌مه‌ریكی و ڕوونیكرده‌وه ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه به‌س نییه بۆ فێرخوازان، به‌ڵكو ده‌بێت پێشه‌نگ بوون له پێشخستنی كه‌رتی كار و پێشكه‌شكردنی بیرۆكه و پرۆژه‌ی تایبه‌ت كه پێویستی قۆناغی ئێستایه به تایبه‌ت له بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازیدا.
قوباد تاڵه‌بانی دووپاتیشی كرده‌وه، كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان فه‌لسه‌فه و ڕێبازێكی ئابووریی دیاریكراو و گونجاو هه‌ڵبژێرێت، گه‌شبینیی خۆیشی پیشاندا كابینه‌ی داهاتوو په‌ره به چاكسازییه‌كان و ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان بدات و گرنگیی زیاتر بدات به جوڵاندنی بازاڕ و وتی كه هه‌موو هه‌وڵ و توانایان بۆ ئه‌وه ده‌بێت به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت زۆرترین هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و به‌تایبه‌ت بۆ ده‌رچووانی زانكۆ بڕه‌خسێنن.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ پشتیوانیكردنی كاری ژنان و دابه‌زینی ژنان بۆ بازاڕی كار و خاوه‌ندارێتیی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان و دوای كرد ژنانی خاوه‌ن بڕوانامه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێكبشكێنن كه ڕێگره له كاری ژنان و كۆمه‌ڵگای له‌م توانا مرۆییه مه‌زنه بێبه‌ش كردووه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ ژنان نیشاندا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19