riklam

وه‌زیری شه‌هیدان: هه‌وڵه‌كانمان بۆ رۆڵه‌ی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بێت‌

کوردستان 08:26 PM - 2019-05-13
.

.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیرۆزبایی له‌ كوڕو كچانی شه‌هیدان و زیندانیانی ده‌رچووی زانكوێ ئه‌مریكی كرد.

له‌ میانه‌ی به‌شداریكرنی له‌ رێوره‌سمی ده‌رچوونی خوڵی هه‌شته‌می زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی كه‌ به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاله‌بانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 13/5/2019 به‌رێوه‌چوو، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیرۆزبایی له‌ كوڕ و كچی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كرد كه‌ ده‌رچووی ئه‌و خوله‌ی زانكۆ بوون و دیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی پێشكه‌شكرد.

مه‌حمودی حاجی ساڵح ده‌رچوونی ئه‌و پۆله‌ له‌رۆڵه‌ی شه‌هیدان له‌و زانكۆیه‌ و زانكۆكانی تر به‌شانازیه‌كی گه‌وره‌ هه‌م بۆ خانه‌واده‌كانیان و هه‌میش بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ناوبرد كه‌ هه‌رده‌م له‌خه‌می ده‌سته‌به‌ری خوێندنێكی شایسته‌یه‌ بۆ رۆڵه‌ی شه‌هیداندا بووه‌.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌شی بۆ روونكردنه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری شایسته‌ داراییه‌كانی خوێندنی روڵه‌ی شه‌هیدان به‌رده‌وام و له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌شدا خۆشبه‌ختانه‌ تاكو ئیستا تواندراوه‌ پاره‌ی پێویست له‌ وه‌زاره‌تی دارایی دابینبكرێت بۆ كرێی خوێندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ده‌رماڵه‌ی مانه‌وه‌و هاتوچۆش.

داوای لێكردن كه‌ له‌پسپۆری خۆیاندا به‌شداربن له‌بنیادنانی كوردستان و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تاكو ببنه‌ جێگای شانازی خۆیان و خانه‌واده‌ و وه‌زاره‌تیش له‌ به‌رامبه‌ردا فێرخوازانی زانكۆی ئه‌مریكی له‌ده‌رچوانی خولی هه‌شته‌م له‌ رۆڵی شه‌هیدان سوباسی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان كرد كه‌ به‌ هه‌وڵی ئه‌وان توانیان خوێندن ته‌واو بكه‌ن و ببنه‌ جێگه‌ی شانازی بۆ خانه‌واده‌كانیان كه‌ خوێنیان له‌پێناو ئازادی كوردستان داوه‌.

ته‌كیدیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌بێ پشوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان نه‌یان ده‌توانی ئێستا ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ به‌ده‌ست بێنن و ببنه‌ ده‌رچووی زانكۆ .

له‌ زانكۆی ئه‌مریكی 186 فێرخواز له‌ رۆڵی شه‌هیدان له‌و زانكۆیه‌ ده‌خوێنن و له‌ خوڵی هه‌شته‌میشدا كه‌ ئه‌مڕۆ  ده‌رچوون 27 فێرخواز كه‌ 21 بوونه‌ هه‌ڵگری به‌كالوریۆس له‌ پسپۆڕییه‌ جیاكان و 6 كه‌سیشیان بوونه‌ خاوه‌نی ماسته‌ر.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket