یادی راپه‌ڕینی كانی عاشقانی ھه‌ڵه‌بجه به‌رز راده‌گیرێت
جینۆساید 06:11 PM - 2019-05-13.
به دروشمی ( راپه‌ڕینی 1987 ی ھه‌ڵه‌بجه و ھه‌ورامان و شاره‌زور وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی سته‌مكارانه‌ی رژێمی به‌عس بوو) پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13-5-2019، له ھۆڵی یاده‌وه‌ری ھه‌ڵه‌بجه، به سه‌په‌رشتی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌چاودێری ئازاد توفیق پارێزگاری ھه‌ڵه‌بجه ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری شه‌ھیدان، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا یادی 32 ساڵه‌ی راپه‌رینی 13-5-1987 ی كانی عاشقان به‌رز راگیرا.
رێوره‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ روحی پاكی شه‌ھیدان به‌ده‌م مارشی ئه‌ی ره‌قیب بێ ده‌نگیان نواند.
ماموستا كامه‌ران مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌ھیدان و ھه‌ڵه‌بجه له وته‌یه‌كدا به‌خێرھاتنی میوانانی كرد و ئاماژه‌ی به به‌رخودان و خه‌باتی نه‌پساوه و به‌رده‌وامی خه‌ڵكی سنووری شاره‌زوور و ھه‌ورامان و ھه‌ڵه‌بجه كرد جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی رژێمیشی به وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و راپه‌رین و به‌رخودانه وه‌سفكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئازاد توفیق پارێزگاری ھه‌ڵه‌بجه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له وته‌كه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌و بۆردومانانه كرد كه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه له سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فیده‌وه له‌لایه‌ن ئیزیكیزه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردوه و پاشانیش له سه‌رده‌مه جیاكان به‌رده‌وام بووه تا ساڵی 1988 بۆردومانه‌كان گه‌یشتنه لوتكه‌و ھه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عس بۆردومان كرا‌و كرایه ئامانج.
له‌م مه‌راسیمه‌دا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان وتارێكی پێشكه‌ش كرد له وته‌كه‌یدا به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان به‌خێرھاتنی میوانانی یاده‌كه‌ی كرد‌و سه‌ری رێزی له‌ئاست رۆحی شه‌ھیدان دانواند.
هه‌روه‌ها وتی: ئامانج له‌و راپه‌رینه كه سه‌رجه‌م ھێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شدار بوون تێیدا، ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی راگواستنی گونده‌كانی سنووره‌كه بوو كه ساڵێك به‌ر له‌و واده‌یه به راگواستنی 4 گوند ده‌ستی پێكردبوو له‌و سه‌رده‌مه‌شدا سیاسه‌تی راگواستن فراوان كرابوو و تا سه‌رجه‌م سنووه‌ركه‌ی گرتبووه و خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌ره‌وه ئوردگا زۆره‌میلكان راپێچ ده‌كران، قوناغێكی تری له‌و سیاسه‌ته‌ش راپێچكردنی خه‌ڵكه‌كه بوو بۆ باشوور و ناوچه دووره ده‌سته‌كانی بیابان. به نیازی له‌ناو بردنی سڕینه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان شۆڕشی ھه‌ڵه‌بجه‌و ھه‌ورامان و شاره‌زووی به شكۆی میلله‌تی كورد له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ به‌رز راگرتنی قوربانینی ئه‌و مه‌رگه‌ساته كه 70 كه‌س بوو وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان به‌رنامه‌ی دروست كردنی دوو دیواربه‌ندی بۆ شه‌ھیدانی 1974 و 1987 ده‌خه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تاكو ئه‌و مێژووه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دره‌وشاوه بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌و گۆرانكاریانه كرد كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و ته‌ئكیدی له پێویستی یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان كرده‌وه تاكو له‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه ئێستا رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌راست پێدا تێپه‌ر ده‌بێت كوردیش بێبه‌ش نه‌بێت له ده‌ست كه‌وته‌كانی و داوای كرد ده‌ست به حكوومه‌تی ھه‌رێمی بگیرێت و پشتیوانی بكرێت.
وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان تشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه پێشكه‌ش به كه‌س و كاری شه‌ھیدان كراوه له ماوه‌ی كاری كابینه‌ی ھه‌شته‌می حكوومه‌تی راگه‌یاند كه به‌خۆشییه‌وه كه تاكو ئێستا نه‌یان ھێشتووه ناڕه‌زاییه‌كان به‌رۆكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت و به‌رده‌وام خزمه‌تیان پێشكه‌ش به كه‌س و شه‌ھیدان كرد.
ھه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و ھه‌وڵانه‌دا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌درێت بۆ ھاوتا كردنی موچه‌ی شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا و وتی: به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه پرسی زیندانیانی سیاسی گرفتێكی وای له‌به‌رده‌مدا نیه كاره‌كان خێراتری بۆ ده‌كرێت و و بۆ كه‌س وكاری شه‌ھیدانیش ھه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌ھیدانی ئیتحادی به‌و ھێوایه‌ی بتوانین گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌ھیدان باشتر و خۆشگوزه‌رانییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان تیشیكیشی خسته سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه تاكو ئیستا له دادگای باڵای تاوانه‌كان كاری له‌سه‌ر كراوه و 6 له‌و كه‌یسانه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و ھیوای خواست دۆسێكانی تر به دۆسێی كانی عاشقانیشه‌وه بڕیاری لێ بدرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی قه‌ره‌بووی شایسته بكرێنه‌وه و به قشت به‌ستن به مادده‌ی 132 ی ده‌ستوور.
پاشان وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌ھیدانی راپه‌رینی 1987 ی كانی عاشقان خوێنرایه‌وه.
دیاری رێزلێنانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان پێشكه‌ش به به‌رێز سه‌عدون نامدار به‌رێوه‌به‌ری پێشووی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌ڵه‌بجه كرا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ وه‌كو خۆبه‌خش خزمه‌تی به كه‌س وكاری شه‌ھیدانی سنووره‌كه كردووه.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18