riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی ده‌ست له‌ خورماتوو ھه‌ڵناگرێت

ی.ن.ک‌‌ 05:51 PM - 2019-05-13
.

.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی،  له‌ ده‌باشان، چاویكه‌وت، به‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .

له‌ دیدارێكدا، مه‌لا كه‌ریم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی حه‌مرین، راپۆرتێكی زاره‌كی له‌باره‌ی كارو چالاكی و كێشه‌و گیروگرفته‌كانیان پێشكه‌شكردو پرۆژه‌یه‌كی خسته‌ڕوو، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئورگانه‌كانی یه‌كێتی و  زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی قوربانی به‌خش و زیانلێكه‌وتوانی ناوچه‌كه‌. 

له‌به‌رامبه‌ردا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ بایه‌خه‌وه‌، له‌ مێژووی قوربانی دان و تێكۆشانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری خورماتووی روانی و وتی: دڵنیام كه‌ ئێوه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی زۆرتان بینیووه‌، به‌ڵام دڵنیابن یه‌كێتی ده‌ست له‌ خورماتوو ھه‌ڵناگرێت و له‌به‌رامبه‌ر ھه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كیشدا ، داوای لێبوردنی  له‌ خه‌ڵكی قوربانی به‌خشی خورماتوو كرد و رایگه‌یاند ئه‌ركمانه‌ خزمه‌تی زیاترتان بكه‌ین ، ھاوكارو پشتیوانیشتان ده‌بم ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان ، داواشیكرد ھه‌موو ھه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌بێت ، گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتریقبوڵكردن ، له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكھاته‌كانی شاره‌كه‌ ببوژێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كاری رێكخراوه‌یی و رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی  یه‌كێتیی ، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رچاوڕوونی دایه‌ ئاماده‌بووان و ته‌كیدكرده‌وه‌ له‌ خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نوێبونه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket