riklam

بەوێنە..لەباشماخ تریاك لەناو بارهەڵگرێك شوشەدا دۆزرایەوە

کوردستان 04:50 PM - 2019-05-13
.

.

لەمەرزی باشماخ شۆفێرێكی ئێرانی دەستگیركرا كە لەناو بارهەڵگرەكەیدا بڕێك تریاكی تێدا بووەو بەنیاز بووە داخڵی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia،  ئەمڕۆ 13ی ئایاری 2019، لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە شۆفێرێكی ئێرانی دەستگیركرا كە بارهەڵگرێكی ئێرانی پێبوو شووشەی باركردوە.

رونیشیكردوەتەوە: لەناو بارهەڵگرەكەدا بڕی  (٨٨٨ گرام و ٩٠ سەنت) مەوادی هۆشبەری لەجۆری (تریاك) بەشێوەیەكی زۆر نهێنی لە بارهەڵگرەكەدا حەشاردابوو كە بەنیازبووە لەڕێگەی  دەروازەی باشماخەوە داخڵی ناو هەرێمی كوردستانی بكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو: دوای پشكنین و لێكۆڵینەوەی تەواو بۆ ئۆتۆمبێلەكەو شۆفێرەكەی، تەسلیمی دادگا دەكرێت  بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای خۆی وەرگرێت.  

PUKmedia تایبەت 

 

08451.png

08452.png

08454.png

08455.png

08453.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket