riklam

یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات

جیهان 04:17 PM - 2019-05-13
.

.

یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌كات و داواش ده‌كات ئاڵۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ڕێی گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

فیدریكا مۆگرینی لێپرسراوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری ته‌واوی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاتانی زلھێزی جیھان و ئێران ده‌كات و له‌ ھه‌مان كاتیشدا داوا ده‌كات كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن، له‌ڕێی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

لێدوانه‌كه‌ی فیدریكا مۆگرینی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن، كۆببنه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket