riklam

پارێزگاری نوێی نەینەواو جێگرەكەی هەڵبژێردران

عیراق 02:47 PM - 2019-05-13
.

.

 

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پارێزگاری نوێ و جێگرەكەی هەڵبژاردو بەهۆی گومانی كڕین و فرۆشتنیش لەكاتی پرۆسەكەدا داواكاری گشتی بەنیازە لێكۆڵینەوە بكات.

دوای لەسەركارلابردنی نەوفل حەمادی سوڵتان پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عیراق و لەلایەن پەرلەمانەوە دوای رووداوی نقومبونی بەلەمەكەی جزیرەی موسڵ لەرۆژی نەورۆزدا كە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەی بێسەروشوێن بوون، هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەردەوامە.

ئەمڕۆ 13ی ئایاری 2019، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و جێگرەكەی بەڕێوەچوو، بەڵام پرۆسەكە ناڕەزایی لێكەوتەوەو 14 ئەندام بایكۆتیان كرد لەنێویاندا فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنەكە.

لەوبارەیەوە گەلاوێژ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmediaی راگەیاند:لەكۆبوونەوەكەدا 14 ئەندام بایكۆتی پرۆسەكەیان كرد و داوایانكرد ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكە یەكلانەكرێتەوەو پارێزگار هەڵنەبژێردرێت، بۆیە ئێمەش باكیۆتمان كرد.

هەر لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmediaی وت: لەكۆبوونەوەكەدا 28  ئەندام دەنگیانداوە بە مەنسور ئەلمرعید وەك پارێزگاری نوێی نەینەوا كە لەسەر كوتلەی نەسری سەر بەحەیدەر عەبادییە، هەروەها سیروان رۆژبەیانیش 26 دەنگی هێناوەو بوەتە جێگری پارێزگار. 

هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا لەكاتێكدایە كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوێنێ داوایی لە ئەنجومەنی باڵای روبەڕووبونەوەی گەندەڵی كردبوو لێكۆڵینەوە لە بوونی دەنگۆی گەندەڵی بكات كە پەیوەندی بەهەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەواوە هەیە، هەروەها ئەمڕۆش موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لەسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كرد كێشەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا چارەسەر بكرێت.

هەر لەبارەی بوونی گەندەڵی و كڕین و فرۆشتن لەدۆسیەی پۆستی پارێزگاری نوێ داواكاری گشتی بەنیازە لێكۆڵینەوە بكات.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket