riklam

نشینگەی راپەڕین دەکرێتەوە

کوردستان 02:12 PM - 2019-05-13
.

.

بەشی نشینگەی راپەڕین کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانییە بۆ رایی کردنی کاروباری هاوڵاتییانی ئەو سنورە دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتووە رایگەیاندوە: بەشی نشینگەی ڕاپەڕین سەر بە بەرێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانیه‌ و بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ژمارە (١٤٦٩٥ )لە٩/١٠/٢٠١٨ فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ رۆژی (1/4/2019) به‌ فه‌رمی كراوه‌ته‌وه‌، ئەم بەشە تایبەتە به‌ ڕایی كردنی كاروباری نشینگه‌ له‌ سنوری ئیدارەی راپەرین.

بەشی نشینگەی ڕاپەڕین لەرووی جوگرافیاوه‌ دەکەوێتە شاری رانیە، ‌ به‌ دووری ١٣٠ کیلۆمەتر ده‌كه‌وێته‌ باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانیی ،له‌م به‌شه‌دا چەندین ئەفسەروکارمەندی شارەزا لەبواری مانەوە کاری تێدادەکەن و تایبەتە بەکاروباری ئەو کەسانە بیانیانه‌ی بەمەبەستی سەردان یان کارکردن یان گەشتیاری لەووڵاتانی ترەوە روودەکەنە ئەم ناوچەیە و هه‌رێمی كوردستان.

بەشی نشینگەی ڕاپەرین پێك ھاتووە لە کۆنترۆڵ ،مانەوە، بەدواداچون، کارگێری، ژمێریاری، میرە، ھەواڵی گەیشتن، درێژ کردنەوەی ڤیزا، تاشیرە ی گەرانەوە،سەرجەم ئەم ھۆبانە کەئاماژەیان پێ دراوە ھەمان ئەرك وکاری ئەو بەشانە بەڕێوە دەبەن کە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی
ھەیە.

PUKmedia تایبەت

٤.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket