riklam

توركیا گه‌وره‌ترین مانۆری سه‌ربازی ئه‌نجامده‌دات

جیهان 02:05 PM - 2019-05-13
.

.

سوپای توركیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه‌و ده‌ریای ڕه‌شدا ئه‌نجامده‌دات.

توركیا ده‌ستیكرد به‌ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی و ده‌سته‌ی سوپاش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ هه‌تا 25ی ئایار له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه‌و ده‌ریای ڕه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی توركیاوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ 131 كه‌شتی جه‌نگی و 57 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 33 هه‌لیكۆپته‌ر له‌ مانۆڕه‌كه‌دا به‌كاردێت، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی توركیا راهێنانه‌ ستراتیژی و كرده‌ییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازی و جه‌نگیدا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket