riklam

نوێنه‌رێكی سوننه‌: فه‌یاز پۆستی وه‌زیری ناوخۆ وه‌رناگرێت

عیراق 01:57 PM - 2019-05-13
.

.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت، فالح فه‌یاز له‌ كاندیدبوونی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆش دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ھه‌یسه‌م جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: فالح فه‌یاز ناوی له‌ لیستی كاندیده‌كانی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا نییه‌ كه‌ راده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌سته‌مه‌ فه‌یاز بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش، كاندید بكرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشی: یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری به‌رگری عیراق، له‌نێوان دوو كاندیدی سوننه‌دایه‌و بڕیاره‌ ئه‌م پرسه‌ش له‌ چه‌ند رۆژی داھاتوودا، یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket