riklam

پیرە: ئامانجمان پتەوکردنی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ دەرەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:49 PM - 2019-05-13
.

.

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13-5-2019، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی بەشەكانی پەیوەندییە (كوردستانیەكان، دەرەوە، ئێران، بەغدا، كەركوك) كۆبوەوە.

لەو كۆبونەوەیە فراوانەدا، كە بەدەقیقەك وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد، تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لەوتەیەكدا ئامانجی كۆبونەوەكەی روونكردەوە، كە بریتیە لە شیكردنەوەی دۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هەڵسەنگاندن و باشتركردنی كاروباری پەیوەندییەكان.

دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە لە وتەیەكیدا بەوردی دۆخی ئێستای سیاسی كوردستان شیكردەوە و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت و پرسەكانی پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی لە كوردستان خستەروو، هەروەك ئاماژەی بەو قۆناغە سەختانە كرد، كە هەرێمی كوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی تێكشكاندنی داعش و قەیرانی ئابوری رووبەروی بوەوە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا لەبارەی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی لە عیراق دواوە و ئاماژەی بەو گۆڕانكاری و پێشهاتانە كرد، روویانداوە و ئەگەری روودانیان هەیە لە داهاتوودا، هەروەك بەوردیش لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان كردو سیاسەتی یەكێتی لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندی گشتی و باڵای گەلی كوردستان لەبەرامبەر ئەو پێشهاتانەدا روونكردەوە.

تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە تاوتوێ كردنی كاروبارەكانی بەشە جیاجیاكانی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان بوو، پەیوەندییەكانی یەكێتی لە ئاستی ناوخۆی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هەڵسەنگێنرا، بەرەوپێشەوەچوونەكان بەگرنگ ناوبراو و ئاماژەیش بەوەدرا، هەوڵەكان بخرێتەگەڕ بۆ فراوانتركردن و پتەوكردنی پەیوەندییەكان، بەجۆرێك لە خزمەتی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان و دیموكراسی دا بێت.

هەر لە كۆبونەوەكەدا بەشداربووان راو بۆچوون و پێشنیازەكانیان خستەروو و پرسیارەكانیان ئاراستەی لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكان كرد و بەوردی وڵامی پێویست درانەوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket