نازیه نوێكان: بێگانه‌كان هۆكاری دروستبونی قه‌یرانن
جیهان 01:43 PM - 2019-05-13.
له ماوه‌ی دوو سێ ساڵی ڕابردودا له ئه‌ڵمانیا كرێی خانوو شوققه‌و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تی له‌شاره گه‌وره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌واننه‌كراو له‌ڕاده‌به‌ر گرانبون، به‌شێوه‌یه‌ك كه كارمه‌ندو كاسبكاران ده‌بێ نیوه‌ی زیاتری موچه‌كانیان بۆ كرێ ته‌رخان بكه‌ن، پارته‌ڕاستڕه‌وو گه‌لپه‌رسته‌كانیش هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هاتنی ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته بێگانه‌یه بۆ ناو ئه‌ڵمانیاو وه‌رگیرانیان وه‌ك په‌نابه‌ر، له‌و باره‌یه‌شه‌وه " جۆرج باتسدیرسكی" سه‌ركرده‌ی پارتی جێگره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا AFD كه پارتێكی پۆپۆلیسته‌و له‌سه‌ر سیستمی نازییه‌كان خه‌بات ده‌كات له دژی ده‌ركردنی میله‌تانی بێگانه له‌ناو ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی DPA ڕایگه‌یاند: كه قه‌یرانه‌كانی ئه‌مدواییه هه‌موویان به‌هۆی كۆچبه‌رو په‌نابه‌رانه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆرن و له‌هیچ شوێنێك جێگایان نابێته‌وه‌و بێسه‌روبه‌ن، خه‌سته‌خانه‌و باخچه‌ی ساوایان و خوێندنگه‌كان به‌گشتی بواری په‌روه‌رده‌و خزمه‌ت به‌هۆی ئه‌وانه‌وه قه‌یرانیان بۆ دروستبووه،چونكه ئه‌و بێگانانه مناڵیان زۆره‌و بۆ نیشته‌جێكردنیان كێشه‌ی زۆر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا دروستبووه.
ناوبراو بۆ هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێ، له‌ساڵی 2015 به‌دواوه له‌دوای لێشاوی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ڵمانیا تاوانی وه‌ك شه‌ڕه چوقۆ و دزی و ڕێگری و تێكدانی شوێنه‌گشتییه‌كان له وڵاته‌كه‌مان زۆر بوه، ئه‌م لێدوانانه له‌كاتێكدایه كه كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕیوه‌ده‌چێ و ئه‌و پارته ده‌یه‌وێت سه‌رنجی ڕایگشتی بۆلای پارته‌كه‌و به‌رنامه‌كه‌یان رابكێشێ و هه‌رچی زۆرتری ده‌نگ هه‌یه كۆی بكه‌نه‌وه، واش چاوه‌ڕوانده‌كرێت پارته ڕاستڕه‌وو پۆپۆلیسته‌كان كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا پیكهێناوه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌نگی زۆر بهێنن و ببنه كێشه له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌شدا " ئارمین لاشیت" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی "ڕاین وێستیڤاڵیا " و سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كریستیان CDU ئیدانه‌ی لێدوانه زبره‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌ڕاستڕه‌وه له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی له دوسلدۆرف وتی: پارتی جێگره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاینده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌وانه به‌جددی كارله‌سه‌ر تێكدان و بنه‌بڕكردنی ئه‌و یه‌كێتیه ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ربنه‌مای ئازادی و دیموكراسی وپێكه‌وه‌ژیان دامه‌زراوه.
بۆیه ناوبراو وتی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره زۆرجیایه له‌وانه‌ی پێشوو، چونكه له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردودا ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه كه پارته سۆسیالدیموكرات وپارێزگارو لیبراله‌كان توشی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی مه‌ترسی تێكچوون.
PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23