riklam

ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیانی سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن

عیراق 12:35 PM - 2019-05-13
.

.

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق داوا ده‌كات كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.

 هه‌روه‌ها داوای له‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌ عیراقن، ئاگادار  خۆیان بن و كه‌متر ده‌ربكه‌ون.

 ئه‌م هۆشدارییه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا دێت له‌ئێستادا كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران قوڵبۆته‌وه‌ و چه‌ندین كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو كراون و هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئێران له‌دژی یه‌كتر به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket