riklam

كچێك گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 12:30 PM - 2019-05-13
.

.

پۆلیسی راپه‌ڕین زانیاری له‌باره‌ی رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌ خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ بووه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13-5-2019 رایگه‌یاندووه‌: شه‌وی رابردوو ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به‌ناوی (هـ، د) پیشه‌ی خوێندكار، دانیشتووی گوندی قه‌مته‌رانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌، هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ كه‌ شوێنه‌واری یه‌ك فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌، ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، به‌ وته‌ی كه‌سوكاری كچه‌كه‌، رووداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ براكه‌ی به‌ناوی (م، د) ته‌مه‌ن 10 ساڵ له‌ ماڵی خۆیان له‌گوندی قه‌مته‌ران ده‌ستكاری چه‌كی جۆری EM4 ی كردووه‌ و له‌وكاته‌شدا فیشه‌كێك له‌ چه‌كه‌كه‌ ده‌رچووه‌ و به‌ر خوشكه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، له‌ ئێستادا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket