riklam

بڕیارێك له‌قازانجی كارمه‌ندی دایه‌نگه‌كان ده‌رده‌چێت

کوردستان 10:16 AM - 2019-05-13
.

.

به‌ پێی‌ گشتاندنێك كه‌ ژماره‌ (2085)ی‌ له‌سه‌ره‌و له‌ ڕۆژی13-5-2019‌ ده‌رچووه‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دایه‌نگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ نابێت كرێ و مووچه‌ی‌ كارمه‌ندو كرێكارو داده‌ی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ (285.000 - دوو سه‌دو هه‌شتاو پێنج هه‌زار) دینار كه‌متر بێت.

هه‌ر له‌و گشتاندنه‌دا كه‌ له‌ چوار خاڵ پێكهاتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ دابینكردنی‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ كارمه‌ندانیان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی‌ به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

گشتاندنه‌كه‌ پشتی‌ به‌ نووسراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ستووه‌ كه‌ ژماره‌ (12334)ی‌ له‌سه‌ره‌و له‌ ڕۆژی‌ (22-11-‌ 2012) ده‌رچووه‌، و تیایدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك لانی‌ كه‌می‌ كرێی‌ كاركردن بۆ هه‌ر كارێكارێك، سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌وه‌ به‌ پێی‌ یاسای‌ كار پێویسته‌ كارمه‌ندانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت مانگانه‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه‌ بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ له‌ كاتی‌ ته‌واوكردنی‌ خزمه‌ت و مه‌رجه‌ یاساییه‌كان خانه‌ نشین بكرێت.

PUKmedia

1234.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket