riklam

کۆمیتەی فینلاند کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

تاراوگە‌‌ 08:21 PM - 2019-05-12
.

.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٥/١١ لەشاری ئێسپۆ و بەسەرپەرشتی لێپرسراوی کۆمیتە  نبیل محمد امین کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فینلاند کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا بەئامادەبوونی جبار جمعە بەرپرسی بەشی ڕێکخستن و ئەحمەد خۆشناو بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوون پیران شکور بەرپرسی بەشی ئامارو هەڵبژاردن و مەزن بابان بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی کۆمیتە.

سەرەتا بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ئامادەبووان دەقیقەیەک بە پێوە وەستان، پاشان کۆبونەوە دەستی بەکارەکانی کرد، لەم کۆبونەوەیە چەند تەوەرێک تاوتۆ کران و قسەو باسیان لێوەکرا ، لەوانە باسێکی تێر و تەسەل لەسەر واژووکردنی رێکەوتننامەی نێوان یەکێتی و پارتی دەربارەی تەشکیل کردنی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، هەروەها کار و چالاکیەکانی کۆمیتە باسیان لێوەکرا و نەخشە و پلان دانرا بۆ کاری داهاتووی کۆمیتە و ئەرکەکان دابەش کران ،کارەکانی ڕێکخستن بەشێکی گرنگی گفتوگۆکان بوون و تیشک خرایە سەر شێوازی پەیوەندی نێوان ئەندام و ئۆرگانی سەروتر.

هەروەها باسی کۆبونەوەی کەرتەکانی ڕێکخستن کران و ئالیەتی پێشکەش کردنی یارمەتی و پشتگیری لەلایەن کارگێڕان و ئەندامانی کۆمیتەوە بۆ کەرتەکان هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر ئەنجام دانی کۆبونەوە بۆ ئەو کەرتانەی کە ماوەیەکە کۆبونەوەیان ئەنجام نەداوە ، دوای تەواوبوونی تەوەرەکانی کۆبونەوەکە هەموو ئامادەبووان بەشداربوون وەکو وەفدێک لە پرسەی نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فینلاند شاخەوان ماوەیلی بەبۆنەی لەدەست دانی برایەکی بەڕێزیان کە لە کوردستان کۆچی دوایی کردووە هەموو هەڤاڵانی کۆمیتە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان پێشکەش بە شاخەوان ماوەیلی کرد و لەبەرامبەردا بەڕێزیان سوپاسی یەک بەیەکی وەفدەکەی کرد بۆ خەمخۆری و ماندووبوونیان بۆ بەشداری پرسکە کە لە شارێکی دوورەوە هاتبوون.

PUKmedia  جەبار جومعە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket