riklam

ژنێک بەکامێراکەی مێژووی شۆڕشێکی تۆمارکرد

ژنان‌ 08:10 PM - 2019-05-12
.

.

 ئەم مانشێتە پەرەگرافێک بوو لەوتارێکی دووساڵ لەمەوپێشم، ئێستاش دوای دوو ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەو وتارەدا، ئیزافەیەکیترم ھەیەو دەکرێت بڵێم گومانی تێدا نییە کە خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، یەکێکە لەئەستێرە دیارەکانی سیاسەت لەباشووری کوردستان و ھەگبەشی  پڕ پڕە لەخزمەت و کاری مرۆیی، بەڵام جیا لە ھەموو سیاسیەکان زۆر بەبێ دەنگی کاری دەکرد.

کاتێک ئەو راستیە نەبینرێت و نەخوێنرێتەوەو تێکەڵی ئینتیمای سیاسی و ململانێی سیاسی بکرێت، یان رق و توڕەیی بەرامبەر گەندەڵی و خراپی ئەدای زۆرێک لەسیاسیەکان لەیەک ھاوکیشەدا تێکەڵ بکرێت و رەش و سپی جیانەکرێتەوە ئەوا لۆژیک لەم حوکمدانەدا نییە، پێشم وایە گەر بەم تێکەڵییە حوکم بدرێت، ئەوا خەلەل لەو جۆرە تێڕوانینەدایە نەک واقیعەکە، بەھۆی ئەو تێڕوانینە پڕ خەلەلە، چەند رۆژێکە لێرەو لەوێ لەو جۆرە حوکمدانە دەبینین کەخاڵییە لە لۆژیک . ئاشکرایە و من پێش ھەمووان دەڵێم: دونیای سیاسەت و کوردایەتیمان بێ خەوش نەبووە و نییە، بەڵام ئەم سەرکردە بێ دەنگە نموونەیەکی جوانی ئەو دونیا پڕ تەمومژەیە.

لەکۆتایدا دەمەوێت لێرەوە پێشنیارێکیش بکەم و بڵێم، کە دەکرێت و پێویستە ھەموو ئەو کار و خزمەتانەی کەخاتوو ھێرۆ بەبێ دەنگی ئەنجامیدا، بە دەنگێکی بەرز تۆمار بکرێت .

 

ئاشتی عەبدوڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket