riklam

سه‌رۆك كۆمار چاوی به‌ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌ كه‌وت

عیراق 04:36 PM - 2019-05-12
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌12-5-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاویكه‌وت به‌ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌ د. حه‌نان فه‌تلاوی و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌، باس له‌ دوا پێشھاته‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كان و چالاكی هێز و لایه‌نه‌كان كرا له‌ پێناوی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت و پشتیوانی كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزا‌رییه‌‌ سه‌ره‌كییه‌كان و دابینكردنی پێداوستیه‌كانی ‌هاووڵاتیان.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ درا كه‌ عیراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا پێگه‌ی خۆی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، له‌و روه‌وه‌ وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌ باسیان له‌ رۆڵی سه‌ره‌كی سه‌رۆك كۆمار كرد كه‌ توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی سه‌روه‌ری عیراق بكات و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی باشتر په‌ره‌ پێبدات.

هه‌ر له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌وه‌كرا كه‌  عێراق به‌جه‌مسه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت له‌ ھاوكێشه‌كانی داھاتوودا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن به‌ په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی میانڕه‌وی و لێبورده‌یی.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ پێویستی چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ھه‌ڵوێسته‌كان كرایه‌وه‌  له‌ نێوان ھێزه‌ سیاسییه‌كان و یه‌كرێزی نیشتمانی و بونیادنانی عێراقێكی خوشگوزه‌ران و پێشكه‌وتوودا.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

120 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket