بۆ موجاهیده‌كانتان ناوێته‌وه‌؟

بۆ موجاهیده‌كانتان ناوێته‌وه‌؟


12/5/2019 16:23:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ده‌ستكردنی به‌ چالاكیی تیرۆریستی له‌ سوریا و عیراق، ژماره‌یه‌كی زۆر ئیسلامیی توندڕه‌وی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپایی و ئه‌مریكایی وڵاته‌كانی خۆیان به‌جێهێشت و له‌ وڵاتی كافرانه‌وه‌ وه‌ك خۆیان به‌ ئه‌وروپا ده‌ڵێن، هاتن بۆ وڵاتانی موسڵمانان بۆ جیهاد.

به‌پێی راپۆرته‌كانی هه‌واڵ و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار داعشی ئه‌وروپایی و غه‌یره‌ عه‌ره‌ب، هاتبوونه‌ سوریا و عیراق و له‌نێو داعشیشدا له‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كان بوون و به‌شێكی زۆریشیان پله‌دار و ده‌سه‌ڵاتدار بوون و تاوانی گه‌وره‌شیان ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتیانی عیراق و سوریاش ئه‌نجامداوه‌.

ئێستا و پاش ئه‌وه‌ی گوایه‌ داعش وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ته‌واو بووه‌و په‌رت و بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌ له‌ راستیشدا وانییه‌، چونكه‌ داعش هێشتا ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆی دروستبووه‌ ماوه‌ ته‌واوی بكات، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و داعشه‌ بیانییانه‌ ده‌ستگیركراون، یان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ سوریا، جگه‌ له‌وانه‌ی له‌ شه‌ڕی چه‌ند مانگه‌ی باغۆزدا له‌ سوریا به‌پێی رێكه‌وتن خۆیان ته‌سلیم به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌ كردو كه‌س نازانێت بۆ كوێیان بردن، ئێستا كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.

زۆربه‌ی زۆری وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان كه‌ داعشیان له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌، ئاماده‌ نین رۆڵه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌و ئێستا ئه‌وه‌ بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆیان، ته‌نانه‌ت وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسای لانكه‌ی دیموكراسی و ئازادییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ عیراق قایل بكات، داعشه‌ فه‌رنساییه‌كان له‌ عیراق دادگایی بكرێن و فه‌ره‌نسا پاره‌ی تێچووی زیندان و زیندانكردنه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

جێی سه‌رنجه‌، هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ی له‌ ئه‌وروپاوه‌ هاتن بۆ عیراق و سوریا به‌به‌رچاوی كامیراكانی چاودێریی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ له‌ وڵاتی خۆیانه‌وه‌ هاتبوون و پاش ماوه‌یه‌كیش ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌، به‌ ئاشكرا باسیان له‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ ده‌كرد. ئه‌وكات پێیان وابوو ئه‌و توندڕه‌وانه‌ له‌ كۆڵ ئه‌وروپا ده‌بنه‌وه‌و لێره‌ ده‌كوژرێن، یان ده‌گیرێن، ئێستا كه‌ ماون، نازانن چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن.

له‌ یه‌كێك له‌ حاڵه‌ته‌ تراژیدییه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌شدا رۆژی 7ی ئایار حه‌وت منداڵی دایك و باوكێكی داعشی سویدی ته‌سلیم به‌ باپیره‌ و داپیره‌یان كرانه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، كه‌ باوك و دایكیان له‌ شه‌ڕی باغۆز له‌ سوریا كوژرابوون. باوكی ئه‌و منداڵانه‌ سویدییه‌ و دایكیان به‌ ره‌گه‌ز نه‌رویجییه‌ و باوكه‌كه‌ ناوی مایكل سكرامۆ یه‌و داواكاری گشتی سوید ئه‌و ناوه‌ی ئاشكراكردووه‌.

له‌وه‌ش تراژیدیی تر ئه‌وه‌یه‌ چوار له‌و منداڵانه‌ له‌ سوید له‌دایك بوون، واته‌ موجاهیده‌كه‌ی باوكیان به‌به‌رچاوی حكومه‌تی سویدییه‌وه‌ چوار منداڵی سویدی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ بۆ جیهاد، له‌ كاتێكدا له‌ سوید گرنگی له‌ راده‌به‌ده‌ر به‌ منداڵان ده‌درێت.

 شوان كابان

PUKmedia کوردستانی نوێ

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • هێرۆخان لەدەباشان پێشوازی لەكافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنان كرد


                                           

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی...


  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
   له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە

رۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵیاندا هەیە، رووی مرۆڤایەتی كۆمەڵگەن، ئەو توێژەش پزیشكانن، كە پیشەكەیان پڕە لە سۆزو بەهای بەرزی ئاكارو رەوشتی جوان،...


  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت
  رۆنی رەشكە .. خواردن و چارەسەر


کاریکاتێر