كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی درۆ
بیروڕا 04:17 PM - 2019-05-12.
بیهێننه به‌رچاوتان سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به‌شێكی زۆریان به پاره‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، له پشت شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی درۆن. روونتر: ئه‌و كارگه‌یه‌ی كاری تیا ئه‌كه‌ن ته‌نها درۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت و ئه‌یخاته ناو ئه‌م بازاڕه به‌ربه‌ره‌ڵایه.
ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌سكه‌وتێكی هه‌ره گه‌وره‌ی بیری مرۆڤایه‌تییه، پێگه‌ی هه‌ره گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیارین، نامه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی ئه‌م زه‌وییه خه‌ڵك له‌م نیعمه‌ته زانستییه بێبه‌ش بكات، دژی سانسۆرم. به‌ڵام وه‌ك چۆن كه‌سانی تێگه‌یشتوو سودی لێوه‌رده‌گرن، په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و راستی تیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش كه‌سانێك كردویانه به پێگه‌یه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و گوتاری رقوكینه‌و ناوزڕاندنی ركابه‌ره‌كانیان. ئه‌مه ته‌نها دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی نییه، به‌ڵكو جیهانییه.
ئه‌م به‌یانییه‌و چه‌ند به‌یانییه‌كه، هه‌ندێ نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی دیار، ناویان كه‌وتوه‌ته ناو تۆڕی ئه‌م كارگانه، خاوه‌ن كاره‌كان ده‌روونیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و ناوزڕاندنی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو ئاسوده ده‌بێت. با پزیشكێكی ده‌روونی پێم بڵێت ئه‌مه چ نه‌خۆشییه‌كه؟
نوێترین راپۆرتی په‌یامنێرانی بێ سنوور، تیشكی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌و سوپایه‌ی شه‌ڕه‌كانیان له پشت كۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. سوپای یه‌ده‌گی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و عه‌شایه‌ری و حزبی‌و سه‌رمایه‌داری.. هتد..ن.. شه‌ڕیان بۆ ده‌كه‌ن، سومعه‌ی ركابه‌ره‌كانیان له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌یان، ئازادیی رۆژنامه‌نوسی؛ ده‌بێته قوربانی.
كریستۆفر دولوار له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت « گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی دیارده‌یه‌كی جیهانییه، ئه‌مڕۆ بووه به ترسناكترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادیی میدیا، جه‌نگی ئه‌لكترۆنی ته‌نها ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رپای ناكه‌ن، به‌ڵكو دوژمنانی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی سوپایه‌كی ئه‌لكترۆنییان دامه‌زراندوه بۆ هێرش‌و لاوازكردنی ئه‌وانه‌ی به‌دوای راستیدا ده‌گه‌ڕێن»
دولدوار جه‌ختده‌كاته‌وه «سته‌مكاران له رێگه‌ی به‌كرێگیراوانیانه‌وه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌نه ئامانج وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه له گۆڕه‌پانی جه‌نگ به فیشه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت».
ساڵی رابردوو ده‌یان په‌یجی سه‌ربه‌خۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك كه به ناوی جیاجیاوه بابه‌تی زانستی‌و ته‌ندروستی‌و هونه‌ر‌و زانستی كۆمپیوته‌رو هه‌واڵ و وه‌رزش‌و گاڵته‌وگه‌پی بڵاوده‌كرده‌وه، ئێستا چالاكی‌و هه‌واڵ‌و ریكلامی حزبی تیا بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌دمینه‌كان فرۆشتویانه، تاپۆكه‌یان خستوه‌ته سه‌ر كه‌سێكی تر، ئه‌ویش بۆ ئامانجی خۆی به‌كاریان دێنێت، بابه‌تی رۆژنامه‌نوسی له‌ناوه‌ڕۆك و مانا به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یشێوێنێت، هێرشی رێكخراو ده‌كه‌نه سه‌ر میدیاكاران‌و میدیاكارانی ژن به ئامانج ده‌گرن.
له‌گه‌ڵ پارێزبه‌ندی (حێانه) نیم بۆ ره‌خنه‌گرتن له هه‌ر نوسه‌رو كه‌سایه‌تییه‌كی گشتی، به‌ڵام پێویستمان به پارێزبه‌ندی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌واڵی درۆ‌و شكاندنی شكۆی ئینسانیمان. چاره‌سه‌رێك یا ده‌رمانێك كه به‌رهه‌می به‌سه‌رچووی ئه‌م كارگانه، خوێنه‌ر ژه‌هراوی نه‌كات.
ئه‌و براده‌رانه‌م دواهه‌مین كه‌س نابن كه كارگه‌ی درۆی سیاسییه‌كان ناویان ده‌زڕێنن، ره‌نگه ئه‌مجاره‌یان ئه‌و كه‌سه بێت كه به خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه شاگه‌شكه‌بووه، ئاخر شاگه‌شكه‌بوونیش به خوێندنه‌وه‌ی درۆ هه‌ر نه‌خۆشییه.
ره‌حمان غه‌ریب
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24