riklam

پامپيۆ: ئه‌مریكا جه‌نگی ناوێت

جیهان 03:57 PM - 2019-05-12
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ئێران هه‌ڵبژێرێت و هاوكات هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت وه‌ڵامیان ده‌بێت.


مایك پامپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن بی سی رایگه‌یاندوه‌:" ئێران به‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی ده‌دات بووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بۆ ناوچه‌كه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌مریكا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران".


باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ئه‌مریكا به‌دوای جه‌نگدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام توانا سه‌ربازیه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌ به‌ناردنی كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی زیاتر كردوه‌و هه‌ر په‌لامارێك بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق بێت یان ئه‌فغانستان وه‌ڵاممان ده‌بێت".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket