riklam

سلێمانی.. بڕێكی زۆر خورما له‌ناو ده‌برێت

کوردستان 03:51 PM - 2019-05-12
.

.

به‌هۆی بوونی كرم تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمای خراپ بوودا ده‌گرن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12-5-2019 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گیراوه‌ كه‌ كرمی كردووه‌.

بڕی ئه‌و خورمایه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ یه‌ك تۆن 600 كیلۆگرامه‌، ناوی خورماكه‌ (زهدی)یه‌ و له‌ناوه‌وه‌ كرمی كردوه‌ بۆیه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌‌.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌وخورمایه‌ی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket