riklam

حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆرئاوای موسڵ ده‌كشێته‌وه‌

عیراق 03:44 PM - 2019-05-12
.

.

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆرئاوای موسڵ به‌درێژایی تاكو سنوری خاكی سوریا ده‌كشێنه‌وه‌و هێزه‌كانی سوپاو پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه‌.


فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ، رایگه‌یاندوه‌:" كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆرئاوای موسڵ له‌دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و كشانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوی ئارام بووه‌و دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و شوێنانه‌ش به‌هێزه‌كانی سوپای عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی ده‌درێت".


تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ نه‌بووه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket