هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئیسته‌نبۆڵ
بیروڕا 03:34 PM - 2019-05-12.
دوای بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، مشتومڕێكی گه‌وره‌ی دروستكرد له ناو خه‌ڵك و پارته سیاسیی و ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانی توركیا، چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات، وای ده‌بینن دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژرادنه‌كان جگه له بێ ڕێزی و شكانی شكۆی یاسا‌و دیموكراسی شتێكی تر نییه. ته‌نانه‌ت هه‌ر یه‌ك له ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش ره‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی بڕیاره‌كه كرد. ئێستا وا بڕیاره له 23 حوزه‌یران دووباره هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌ناوی خۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی له‌خۆیا هه‌ڵگرتووه‌و به‌دڵنیایه‌وو كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و قه‌یرانی بێمتمانه‌یی هاوڵاتیان به‌دوای خۆ‌یا ده‌هێنێت، چونكه ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په پاساوێكی مه‌عقولیان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو كه بتوانن قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه. ئاشكرایه پارتی ده‌سته‌ڵاتدار نایه‌وێت به‌هیچ جۆرێك ئیسته‌نبۆڵ له ده‌ست بدات، چونكه له زاكیره‌ی ئه‌ردۆگان ئیسته‌بۆڵ یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی سه‌ركه‌وتنیه‌تی و نایه‌وێت به ئاسانی بیدات به هێزه نه‌یاره‌كانی، له به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌ك له جه‌هه‌په و ئی پارتی و هه‌ده‌په و سه‌عاده‌ت، ده‌یانه‌ویت زۆر سه‌رسه‌ختانه رووبه‌روی ئاكپارتی ببنه‌وه‌و ئیتر جڵه‌وی حوكمی ئه‌م شاره له‌ده‌ستیان بهێننه ده‌ره‌وه‌و كۆتایی به چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بهێنن، چونكه ئۆپۆزسیۆنیش باش له‌م راستیه گه‌یشتووه، ئه‌ردۆگان بێ ئیسته‌نبۆڵ ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و توشی شكه‌ست و لێكترازان ده‌بێت، بۆیه هه‌ردوو به‌ره‌كه واتا به‌ره‌ی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په له به‌رامبه‌ر ئه‌توانم بڵێم به‌ره‌ی ناچاری هه‌ر یه‌ك له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌و ئی پارتی و سه‌عاده‌ت و پارتی كۆمه‌نیست و كه‌وتونه‌ته به‌ره‌كه‌ی تر و زۆر توند له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و هه‌ردولای مكوڕتر و هه‌ستیارتر كردووه له‌سه‌ر به‌ده‌ستخستنی شاره‌كه، چونكه ئیسته‌مبۆڵ به دڵ‌و گیرفانی توركیا داده‌نرێت.
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م شاره، نه‌خشه‌ی دابه‌شكاریه‌كه‌ی زه‌قككرده‌وه‌و سه‌رتاسه‌ری وڵاتی گرتۆته‌وه ، ئێستا هێڵی هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی زیاتر تۆخكرده‌وه‌و چاوه‌ڕێیش ده‌كرێت، زیاتر به‌ریه‌ك بكه‌ون و تا ئاستی ئێسكشكاندن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت رۆژبه‌رۆژ كاری ئه‌ردۆگان و باخچه‌لی قورس‌تر بووه، چونكه هاوفكرو دامه‌زرێنه‌كانی ئاك پارتی وه‌ك عه‌بدوڵا گول و داود ئۆغلۆ و علی بابا جان، سه‌رسه‌ختانه كه‌وتونه‌ته ره‌خنه‌و قسه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و راشكاوانه حكومه‌ت و پارتی ده‌سته‌ڵاتدار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و داوای چاكسازی و گۆڕینی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن. بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بوو بۆ هه‌موو هێزو لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه ناڕازیه‌كان، كه له‌وه‌ده‌چێت گه‌یشتونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه ئیتر پێوسیته بێ ده‌نگ نه‌بن و رووبه‌ڕووی سیسته‌مه تازه‌كه‌ی توركیا ببنه‌وه.
له لایه‌ه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندیه نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چێت، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كڕینی مووشه‌كی (S 400 ) رووسی، رۆژانه كۆنگرێسمان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری به به‌رپرسانی توركیا ده‌ده‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن پاشگه‌زببنه‌وه له كڕینی مووشه‌كه‌كه، چونكه هه‌میشه ئه‌و لێدوانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌بوونی مووشه‌كێكی له‌و جۆره له‌سه‌ر خاكی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ناتۆ، واتا هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری ناتۆ.. له لایه‌كی تروه‌و كه‌یسی سوریا رۆژبه‌رۆژ ئالۆزتر و قورس‌تر ده‌بێت و بۆته مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌تی توركی كه ناتوانن ده‌رچه‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌و بتوانن له‌گه‌ڵ هێزه ده‌سترۆێشتوه‌كان له سوریا بگه‌ن به رێكه‌وتنێك كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیای تێدا مه‌یسه‌ر كرابێت ، به‌تایبه‌ت مژاری ئیدلب و كورد دوو كێشه‌ی ئالۆزن له‌به‌رده‌م دبلۆماسیه‌ت و عه‌سكه‌ری توركی. جگه له‌وه هه‌بوونی چوار ملیۆن ئاواره‌ی سووری له‌ناو خاكی توركیا، ئه‌مه‌ش بۆخۆی بۆته بارگرانی و فشارێكی گه‌وره‌ی ئابووری، كه له‌وه‌ده‌چێت حكومه‌ت هیچ سیاسه‌تێكی دروست واقیعیانه‌ی نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ریانمه‌سه‌له‌ی ئابوری، له‌هه‌موو بابه‌ته‌كانی تر زیاتر هاوڵاتیانی توركیا په‌رێشان كرووه، هه‌ڵاوسان و بێكاری و دابه‌زینی نرخی لیره برستی له ها‌ولاتیانیان بڕیوه. كۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌یه جارێكی تر راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه به‌شێك له كه‌رسته‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن، بۆیه چاوه‌رێی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنی گه‌رم و توند ده‌كرێ له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان جارێكی تر ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن چانسی سه‌ركه‌وتنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆی جه‌هه‌په زۆر زیاتر بێت له بنیامی یڵدرمی ئاكه‌په، بۆ دڵنیابوون له‌م ئه‌نجامه پێوسیته چاوه‌ڕیی ئێواره‌ی 23ی حوزه‌یرانی داهاتوو بكه‌ین.
دڵزار عارف
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19