riklam

لەسلێمانی ژمارەیەك تاوانبار 15 جار سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەردەكرێت

کوردستان 03:30 PM - 2019-05-12
.

.

دادگای تاوانەكانی دووی سلێمانی سزای 15 جار سێدارەی بۆ بەشێك لەو تاوانبارانەی لەسەر رێگای سلێمانی – كەركوك ژمارەیەك شۆفێریان رفاندو شەهیدكرد دەركرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia ئاماژەی بەوەداوە كە رۆژی 9ی ئایاری 2019، دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 بڕیاریداوە بەسزادانی سێ تاوانبار بەپێی ماددەی 10ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

دەشڵێت: دادگا بڕیاریداوە تاوانباران (ئەحمەد مستەفا عەبدولمەهدی، حسێن شەعلان فەزاع، حەمدان سەرحان فەرز)  بەسزای 15 جار لەسێدارەدان بۆ هەر یەكێكیان بەپێی ماددەی 10ی یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006.

رونیشیكردۆتەوە: تاوانباران لە رۆژی 18ی ئاداری 2013 تا رۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2019 لەشاری كەركوك 18 شۆفێری تەكسیان رفاندوەو پاشان شەهیدیان كردون.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرەایەتیمانەوە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی كەركوك توانرا ئەو گروپە دەستگیربكرێن كە ژمارەیان حەوت كەس بوون، چوار تۆمەتباری ئەو دۆسییە ماون و چاوەڕێی حكومی یاسان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket