riklam

نه‌بوونی كاغه‌ز ته‌نگ به‌ ڕۆژنامه‌كانی ئێران هه‌ڵده‌چنێت

جیهان 02:36 PM - 2019-05-12
.

.

به‌هۆی نه‌بوونی كاغه‌زه‌وه‌ ڕۆژنامه‌كانی ئێران لاپه‌ڕه‌كانی خۆیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ڕۆژنامه‌كان تا دوو ڕۆژی دیكه‌ ده‌توانن ده‌ربچن.

ڕۆژنامه‌ی " ایران" كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕه‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كاغه‌ز له‌ بازاڕه‌كانی ئێران ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ناچاره‌ هه‌شت لاپه‌ڕه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ و ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ هه‌شت لاپه‌ڕه‌ ده‌ربكات.

هاوكات جه‌واد دلێری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئێران له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ڕۆژنامه‌كان تا دوو ڕۆژی دیكه‌ كاغه‌زیان هه‌یه‌ و دواتر ده‌بێت ڕۆژنامه‌كان ڕابگیردرێن.

ڕاشێگه‌یاندووه‌ ته‌نها له‌دوو مانگی ڕابردوودا دوو له‌سه‌ر سێی ڕۆژنامه‌كانی ئێران كه‌مبوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket