3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون
ریپۆرتاژ 01:46 PM - 2019-05-12.
د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رویان له‌شاره‌كانی هه‌رێم كردووه.
تا 4ی ئاداری 2019 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی 3371 كه‌س له رفێندراوه‌كانی ده‌ستی داعش رزگاربكات كه 1165 ئافره‌ت، 337 پیاو، 967 منداڵی كچ و 893 منداڵی كوڕن.
ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به روونی مافی پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراوه. وه‌ك له مادده‌ی 6ی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گه‌لی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له كورد، توركمان، عه‌ره‌ب، كلدان، سریان، ئاشوری، ئه‌رمه‌ن و هاوڵاتیانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، واته په‌یڕه‌وانی ئایینه‌كانی دیكه، وه‌ك كه‌مایه‌تی سه‌یر نه‌كراون، به‌ڵكو به پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانی دانراون، هه‌روه‌ها له مادده‌ی 124ی ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه كه ناكرێ ئه‌حكامی ئایینێكی دیاریكراو به‌سه‌ر په‌یڕه‌وانی ئایینێكی دیكه‌دا بسه‌پێنرێت و په‌یڕه‌وانی ئایینه‌كانی دیكه‌ی نا موسڵمان وه‌ك كریستیان و ئێزیدی بۆیان هه‌یه ئه‌نجومه‌نی رۆحانی تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن و په‌یڕه‌وی حوكمی تایبه‌ت به خۆیان بكه‌ن له بابه‌تی باری كه‌سی كه ئه‌مه‌ش به یاسایه‌ك دیاری ده‌كرێت و دادگای باری كه‌سی و له‌لایه‌ن دادگای باری كه‌سی سه‌یر ده‌كرێت.
د.دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانه‌وه ده‌ڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم به یاسا هه‌موو چه‌شنه جیاكاریه‌كی له بناغه‌ی نه‌ژاد، ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز، زمان، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتنامه، بنه‌چه، ئایین، بیروباوه‌ڕ، هزر، ته‌مه‌ن، باری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، یان كه‌م ئه‌ندامی قه‌ده‌غه كردووه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌رێمی واڵا كردووه و تا ئێستا به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌پێی توانا هه‌موو ئاسانكاریه‌كی بۆ ئه‌نجامداون و ئێستاش وه‌كو هه‌موو هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی كوردستان ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان به‌بێ هیچ فشارێك ده‌به‌نه‌سه‌ر".
زێباری راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و كه‌مایه‌تییانه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش له عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه. بۆ نموونه دوای داگیركردنی شنگال (٦٢٨٤) هاووڵاتی كوردی ئێزیدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندران له‌وانه ٣٤٦٧ مێ و ٢٨١٧ نێر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كرده‌وه بۆ رزگاركردنیان، له رۆژی ٢٥-١١-٢٠١٤ لیژنه‌یه‌كی دامه‌زراند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له كه‌یسی ئافره‌ته ئێزیدییه رفێندراوه‌كان و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ ئازاد كردنیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕێك پاره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان كردووه كه هه‌ر ئافره‌تێك ئازاد ده‌كات یان به زانیاری یارمه‌تی ئازاد كردنیان بدات. دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان حكومه‌ت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كات بۆ حه‌واندنه‌وه‌یان ودووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زێباری رایگه‌یاند: "به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت تا رێكه‌وتی ٤ی ئاداری ٢٠١٩ (٣٣٧١) كه‌س له‌وانه (١١٦٥) ئافره‌ت و (٣٣٧)پیاو، (٩٦٧)منداڵی كچ و(٨٩٣) منداڵی كوڕ له‌ده‌ستی داعش رزگار كراون و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ رزگار كردنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ست داعش ماون، هه‌روه‌ها به هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناحكومیه‌كان كار ده‌كات بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی كه تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
دكتۆر دیندار زێباری رایگه‌یاند: "ئاینییه‌كانی كوردستان به ئازادی یادی جه‌ژن و بۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن و یاده‌كانیان به جه‌ژنی رسمی و پشوو داده‌نرێت له هه‌رێم وه‌ك جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سووری ئێزیدییه‌كان و چه‌ندین جه‌ژن و بۆنه‌ی دیكه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری بۆ توركمان و سریانی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌یه باره‌گای ئه‌م دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه له هه‌ولێره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سریانی له دهۆك هه‌یه، هه‌روه‌ها به ده‌یان قوتابخانه هه‌یه خوێندن تێیدا به زمانی سریانییه به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه كریستیانی زۆره وه‌ك (هه‌ولێر/ عه‌نكاوه، شه‌قڵاوه، كۆیه، دیانا، هاودیان و هه‌رمۆته له‌كۆیه هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وه‌ك حه‌مدانییه، به‌رتله، تلكێف، قه‌ره‌قۆش، كرملیس، ئه‌لقۆش، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك سه‌رپه‌رشتی خوێندنی ئایینی ئێزیدی ده‌كات كه زۆربه‌یان له سنووری شاری دهۆك و زیاتریش له شاری موسڵه".
سه‌باره‌ت به لایه‌نی كه‌لتووریش ئه‌وان حكومه‌تی ھه‌رێمی پاڵپشتی دارایی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی ڕۆشنبیری، تیپی ھونه‌ری توركمانی، كلدانی، ئاشووری، ئێزیدی، له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه كراوه، له ڕێگای ھاریكاری كردنیان و گرنگیدان به دابونه‌ریت و كه‌له‌پووری دێرینیان وه‌ك دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌ی سریانی و چاپكردنی سه‌دان كتێب به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سریانی، توركمانی.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌گه‌رچی زۆرێك له كه‌مایه‌تییه‌كان ناوچه‌كانیان رزگار كراوه، به‌ڵام ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی خۆیان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئه‌منی و پارێزراوبوونی ژیانی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. له شنگال پاش هاتنی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها بوونی په‌كه‌كه و دروستبوونی شه‌ڕ و پێكدادان له‌و ناوچه‌یه، نزیكه‌ی 800 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌مپه‌كانی دهۆك. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌وه‌یه كه‌مپه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش پارێزراون و تا ئێستا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان وكه‌مایه‌تییه‌كان نییه. سه‌باره‌ت به شێوازی مامه‌ڵه كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه هیچ مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تییه ئایینییه‌كان نه‌كراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ماڵ و خانووی كه‌س نه‌رووخێندراوه و تاڵان نه‌كراوه. هه‌روه‌ها داوا له ئێزیدییه‌كان نه كراوه كه وه‌كو كورد خۆیان بناسێنن، هه‌روه‌ها هیچكات ناچار نه‌كراون به زۆر پشتگیری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18