riklam

هه‌ولێر.. ده‌ست به‌سه‌ر 27 ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت

کوردستان 01:42 PM - 2019-05-12
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر 27 ده‌مانچه‌دا گرتووه‌ و  تۆمه‌تبارێكیش به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ده‌مانچانه‌وه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند: دوای پێدانی زانیاری له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌، كه‌وا چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌ك كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كرێت، هێزه‌كانمان توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 27 ده‌مانچه‌دا بگرن و تۆمه‌تبارێكیش به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ده‌مانچانه‌وه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

وتیشی: پۆلیسی ناوشار و به‌شی رۆژهه‌ڵات، به‌ هاوئاهه‌نگیی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین و بنكه‌ی پۆلیسی ئیسكان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچانه‌دا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تباره‌ش كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، شوفێری ته‌كسییه‌ به‌ ناوی (ش.ك.ع) و ته‌مه‌نی (38) ساڵه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه‌، دۆسیه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket