riklam

مه‌لا به‌ختیار: داهێنان هه‌تا ئازادبێ‌، جوانتر ده‌فڕێ‌

ی.ن.ک‌‌ 01:26 PM - 2019-05-12
.

.

گروپی هونه‌ری دڵخواز، به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی‌و ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارو مامۆستایانی هونه‌ر، ئێواره‌ی (11/5/2019) یادی دوو ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه‌.

له‌وته‌یه‌كیشدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ دامه‌زراندنی گروپه‌، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گروپه‌كه‌ سه‌ردانیان كردم‌و له‌به‌رامبه‌ر په‌رۆشیان بۆ هونه‌رو راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیشیان، بڕیارمدا هاوكارو پشتیوانیان بم‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی گروپه‌كه‌ له‌خه‌م ده‌ڕه‌خسێت‌و ده‌توانێ‌ درێژه‌ به‌ به‌رده‌وامی كاره‌كانیان بده‌ن، پشتیوانیان ده‌بم.

رونیشیكرده‌وه‌ له‌ناو ئه‌و گروپ‌و ناوه‌ندانه‌ی توانیومه‌ پشتیوانیان بم، هیچ كاتێك بۆم گرنگ نه‌بووه‌ هه‌ر كام له‌ئه‌ندامه‌كانیان چ شوناسێكی ئایدۆلۆجی حزبیان چییه‌! چونكه‌ باوه‌ڕموایه‌ به‌پێوه‌ری حزبایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بواری به‌هره‌دا ناكرێت، ئه‌م باوه‌ڕه‌شم بۆ سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات توێژینه‌وه‌یه‌كم به‌ناوی (ریالیزم له‌نێوان سۆشیالیزمی ریالیزم‌و ئازادیدا) نوسیوه‌ و تیایدا ره‌تمكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هره‌، داهێنان‌و به‌هره‌مه‌ندان بپه‌سترێنه‌ ناو قاڵبه‌كانی ئایدۆلۆجی‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ جه‌ختمكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ‌ به‌هره‌مه‌ند ئازادبێ‌، چونكه‌ هه‌ر بوارێك له‌بواره‌كانی به‌هره‌، مرۆڤ ئازاد نه‌بێ‌ تیایدا ناتوانێ‌ داهێنان بكات‌و وتی: داهێنان هه‌تا ئازادبێ‌، جوانتر ده‌فڕێ‌.

بۆ گروپی هونه‌ری دڵخوازیش وتی: ئێوه‌ ئێستا له‌دامێنی چیان، بۆیه‌ ده‌بێ‌ سه‌ركه‌ون بۆ ئه‌ودیوی چیا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket