خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن
هەمەرەنگ 01:08 PM - 2019-05-12.
دوای له‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان به نه‌خۆش شێرپه‌نجه، خانه‌واده‌یه‌كی شاری سلێمانی زیاتر له ساڵونیوێكه خۆبه‌خشانه ئاماده‌كردنی خواردنی نه‌خۆشانی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و داواشده‌كه‌ن، حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار له‌سه‌ر جێگیركردنی سیستمی خواردنی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه بكه‌ن له‌نه‌خۆشخانه‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رۆكی خێزانه خۆبه‌خشه‌كه‌ی شاری سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌مان ساڵی 2015 به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن گیانی له‌ده‌ستدا، بڕیارماندا خۆبه‌خشانه خزمه‌تی تووشبووانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بكه‌ین، چونكه ئه‌وه داواكاری كوڕه‌كه‌مانبوو پێش گیان له‌ده‌ستدانی.
وتیشی: له به‌رواری 15-11-2017 وه‌ك خیزانێكی خۆبه‌خشی هه‌شت كه‌سی كاری ئاماده‌كردنی خواردنی به‌شێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوامان گرته ده‌ست و خواردنه‌كان به‌شیوازی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له رووی كوالیتی و پاك‌و خاوێنی و رازاندنه‌وه به‌پێی جۆری نه‌خۆشی و ته‌مه‌نی تووشبووان ئاماده‌ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: خواردنه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئیتاڵی و چه‌ند پسپۆڕێكی خواردنه‌وه دیاریكراوه‌و به‌شێكی زۆری خواردنه‌كانیش له‌سه‌ر داوای نه‌خۆشه‌كان بووه، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه توانیومانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌ركی سه‌رشانی خێزانه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه.
كامه‌ران محه‌مه‌د وتیشی: له‌لایه‌ن دكتۆر دۆستی نه‌جات به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وه هاوكاری زۆر كراوین و داواش له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌ین هاوكاری پڕۆژه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌كه لێی سودمه‌ندبن.
سه‌باره‌ت به‌كاتی كاركردنیشیان كامه‌ران محه‌مه‌د رایگه‌یاند: خۆم و خانه‌واده‌كه‌م زۆربه‌ی كاته‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كان ته‌رخانكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رجه‌م جه‌ژن و بۆنه و رۆژه پشووه‌كانداو رۆژانه 13 بۆ 17 سه‌عات كارده‌كه‌ین .
وتیشی: جگه له پێشكه‌شكردنی خواردن، دیاری تایبه‌ت بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه ده‌كڕین و ژور و شوێنی مانه‌وه‌یان به گوڵ ده‌ڕازێنینه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نه‌خۆشكانیش رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و كه‌سوكاریانه‌وه پێشوازی و ده‌ستخۆشییه‌كی زۆر له كاره‌كانمان ده‌كرێت و داوای به‌رده‌وامیمان لێده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش هانمانده‌دات سووربین له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان.
PUKmedia ئا/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25