شاسوار عه‌بدولواحید سكاڵا باران ده‌كرێت
کوردستان 12:58 PM - 2019-05-12.
وته‌بێژی دادگای سلێمانی وتی، به‌پێی یاسا ئه‌و تاوانانه‌ی ڕێكخراون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگا هه‌یه، ئاسایش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
دوای ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین لاپه‌ڕه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ته‌شهیركردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران، له ئێستا ئه‌و په‌رله‌مانتار و نوسه‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا دانپێدانانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌له‌سه‌ر كه‌یسی په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیركرابون، ئه‌و كه‌سانه‌ش دانیان به‌وه‌دا نا كه به فه‌رمانی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌یان له‌ژێر ناوی كه‌سانی سیاسی و جۆراو جۆر كردۆته‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران.
به‌پێی دانپێدانانی ئه‌و كه‌سانه ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆریان كردۆته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان له رۆژنامه‌نووسان، نوسه‌ران و كه‌سانی سیاسی كردووه‌و سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كانیش به ئاگاداری و فرمانی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بوون.
ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی ده‌ستگیركراوانی ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی نوێ باسیان كرد، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان له نوسه‌رانی ئازاد و رۆژنامه‌نووسان كردبوو، یه‌كێك له‌و لاپه‌ڕانه وێنه‌ی به‌شێكی زۆری ده‌نگه سه‌ربه‌خۆكانیان دانابوو تیایدا تۆمه‌تی نزیكیان له ده‌زگاكانی ئاسایش خستبووه پاڵ ئه‌و كه‌سانه.
ئه‌و كه‌سانه پێشتر چه‌ندین جار رونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا باسیان له مه‌ترسی ئه‌و هێرش و ته‌شهیرانه بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا، یه‌كێك له‌و نوسه‌رانه كه ته‌شهیری پێكراوه‌و هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، كه‌مال ره‌ئوف، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی بوو.
كه‌مال ره‌ئوف، بۆ ژیان وتی " ئه‌و لاپه‌ڕانه تۆمه‌تی جۆراوجۆریان دروست ده‌كرد، تۆمه‌ته‌كان زۆرن كورد وته‌نی به ده‌سته‌و به چه‌پكه خه‌ڵكیان ناو ده‌زراند، هه‌موو ئه‌وانه‌شی ده‌كه‌وتنه به‌ر ئه‌و شاڵاوی ناو زڕاندنه ئه‌و خه‌ڵكانه بوون كه له میدیاكانی سه‌ربه‌خۆو ئه‌هلی كاریان ده‌كرد، یاخوود ئه‌وانه بوون كه ره‌خنه‌یان هه‌بوو له‌نه‌وه‌ی نوێ.
ئه‌و نوسه‌ره باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا نه‌مانده‌زانی كه خاوه‌ندارێتی ئه‌و لاپه‌ڕانه له‌لایه‌ن كێوه‌یه، به‌ڵام ده‌مانزانی كه دۆخێكی خراپیان دروستكردوه، گومانمان هه‌بوو له‌سه‌ر گومان نه‌مانده‌توانی كار بكه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی روونبۆوه له دانپێدانانی كادر‌و خۆبه‌خشه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ، كه ئه‌م په‌یجانه سه‌ر به ده‌زگای نه‌وه‌ی نوێ و خودی شاسوار عه‌بدولواحیدن وبه كریدت كارتی ئه‌و سپۆنسه‌ر كراون.
كه‌مال ره‌ئوف كه‌خۆی و هاوپیشه‌كانی چه‌ندینجار له‌و په‌یجانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و تۆمه‌تی جۆراو جۆریان بۆ دروستكراوه، له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانی بڕیاریانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه داخرێت و جارێكی تر تۆمه‌ت و ناوزڕاندنی خه‌ڵك دروست نه‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و لاپه‌ڕه سێبه‌رو وه‌همیدا ده‌چنه دادگا‌و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌و لاپه‌ڕانه ده‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرش و ناوزڕاندنانه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان و داوای یاسایی له سه‌ر خودی شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.
"ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها بۆهه‌ڵخه‌ڵتاندن و هاندانێكی تری ناوخۆیی بێت كه ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌یكات، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له دادگا یه‌كلایی بێته‌و ئینجا ئێمه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین". كه‌مال وای ووت.
ژیان له كه‌مال ره‌ئوفی پرسی وه‌ك چاودێرێكی سیاسی ئاینده‌ی نه‌وه‌ی نوێ چۆن ده‌بینن به‌تایبه‌ت خودی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه؟ له وه‌ڵامدا ووتی "ئێمه پێمان خۆش نه‌بوو دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه ئێستا بگات، من بۆ خۆم ته‌مه‌نام ده‌كرد هه‌ڵه بین له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كردبومان نه‌وه‌ی نوێ زیاتر ئاراسته‌یه‌ك بوو كه به‌ناوی میدیای ئه‌هلی، به‌ناوی سه‌ربه‌خۆ بون و ئه‌وه توانیان وه‌كو ئیسفنجێك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌نگی نه‌یاری یاخود ئه‌وانه‌ی كه خوازیاری گۆڕانكارین هه‌ڵبمژێت، به‌ڵام ئێمه پێمان وابوو كه گومانێك هه‌یه له دروست بوونی ئه‌م حزبه، به‌داخه‌وه كه گومانه‌كانمان ورده ورده خه‌ریكه ده‌بێته یه‌قین له‌وه‌ی كه ئه‌م حزبه حزبێكی سه‌غڵه‌م نه‌بووه‌و له‌كه‌متر له‌ساڵێك كه ئه‌مه زۆر كه‌م له‌ناو حزبه سیاسی‌دا رویداوه كه‌متر له ساڵێك زۆربه‌ی كادره‌ی نزیكه‌كانی شاسوار هاتونه‌ته ده‌نگ وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌یاننامه‌یان ده‌ركردوه وه تاكو ئێستا جگه له‌وه‌ی له‌ناو خودی ئه‌م بزووتنه‌وه سیاسیه ئه‌م سه‌رپێچی و جۆره له‌ناڕه‌زایه‌تیه هه‌یه، كۆمه‌ڵێك له گومانی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر هۆكاری دروست بونه‌كه‌ی گومان دروست بووه له‌سه‌ر شێوازی كاركردنه‌كه‌ی وه شێوازی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه چوارچێوه‌ی هه‌ره‌شه‌و سوتاندن و لابردنی نه‌یار بۆیه پێم وابێت ئاینده‌یه‌كی باشیان بۆ به‌دیناكه‌م".
سه‌هێن موفتی، رۆژنامه‌نووس كه له شاری هه‌ولێر نیتشه‌جێیه، دوای دانپێدانانه‌كه‌ی گیراوانی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی " سكاڵا له شاسوار ده‌كه‌م دوای ئاشكرابوونی، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ماڵپه‌ڕو په‌یجی رۆژنامه‌و چه‌ند په‌یجێكی بێ دایك و باوكی وه‌ك ( فایلی نهێنی... ). به پشت به‌ستن به ته‌واوی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته‌كانی ناوبراو، كه شاسوارو تاقمه‌كه‌ی رۆژانه تۆمه‌تی جاسووسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ نووسه‌رو رۆژنامه‌ڤانان و چالاكان ده‌به‌خشییه‌وه، منیش یه‌كێك بووم له‌م ناوانه‌ی، به ڕێی شاسوارو گرووپه‌كه‌ی وه‌ك مرۆڤێك سووكایه‌تی، بێڕێزی زۆرم پێكراوه. بڕیارمدا داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م. وه‌ك قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه‌شكرد، كه هه‌ر له ئێستاوه بۆ هه‌موو لایه‌ك رایده‌گه‌یه‌نم داوای یه‌ك ملیار دینار ده‌كه‌م. داوا له پارێزه‌ری دیاریكراوی ئه‌م كه‌یسه‌ش ده‌كه‌م، دوای سه‌ركه‌وتنمان له دادگا، كه دڵنیایین، ته‌واوی ئه‌م بڕه پاره‌یه، ته‌رخانبكات بۆ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌و كه‌س و كاری شه‌هیدان.
به‌قسه‌ی سه‌هێن ئه‌و لاپه‌ڕانه له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئه‌مساڵ، ناوی زڕاندووه، پێشتر له رێی په‌یجه‌كانی كچه شا‌و هه‌ڵۆكان، ئه‌م ته‌شهیرانه‌ی ده‌كرد كه سێ كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ئه‌و كاره‌یان كردووه.
پێشتر زیا پترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ژیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه ئه‌و تاوانه‌ی دراوه‌ته پاڵ سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تاوانی رێكخراون و كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئاشته‌وای كۆمه‌ڵگا ده‌بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ رونیشكرد بووه‌وه، كه ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا كه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌هێڵن، به‌ڵام ئێستا سه‌رۆكی حزبێك ئه‌م هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانتارانی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به سزای یاسایی ئه‌و تاوانه دوای دانپێدانه‌كه‌و عومه‌ر ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی دادگای سلێمانی بۆ ژیان ووتی "مادده‌ی 2ی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه، ئه‌و ماده‌یه سزاكه‌ی دیاریكردووه له شه‌ش مانگه‌وه بۆ پێنج ساڵه‌و غه‌رامه كردنێك له یه‌ك ملیۆن دینار تا پێنج ملیۆن دینار".
وته‌بێژی دادكای سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆكایه‌تی دادگا و راگه‌یاندنی دادگا دیبه‌یتێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌یسه‌كه لای پۆلیس بێت یا ئاسایش، به‌ڵام به پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوكیان له مادده‌ی 3 باس له‌وه‌كراوه كه تاوانانه‌ی رێكخراون و ترسناكن و په‌یوه‌نیان به ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه ئه‌مانه ده‌بێت بسپێردرێن به هێزه‌كانی ئاسایش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پێی یاسا هه‌ركه‌سێك سكاڵای لێكرا ده‌بێت دادگا وه‌ڵامی هه‌بێت بۆ ئه‌و سكاڵایه‌و لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تبار.
دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ كه گوایه له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه فیلمی رووتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش چه‌ند كه‌سێك له ئوفیسی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی ده‌ستگیركران كه به‌رپرسیاره‌تیان له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید هه‌بوو.
رۆژنامه‌نووسێك: داوای یه‌ك ملیار دینار له شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات
له 2011 له‌لایه‌ن دوو كارمه‌ندی ئێن ئاڕتی له‌رێگه‌ی چه‌ندین په‌یجه‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت.
PUKmedia ژیان / نیان محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24